Over-choice Paradox

زۆر جار کچەکان تووشی کێشەیەک, دەبینیت ١٠٠ پارچە جلی هەیە لەناو کەنتۆرەکەی و دەڵیت یەک شتم نیە لەبەری بکەم

هەمان شیوە لەبازاریش ئەگەر هاتی و ژمارەی جۆرەکانی مایۆنیز لۆ نمونە زیادکرد، زۆربەی موشتەریەکان سەریان لیدەشێوێت و دەترسن لەوەی جۆریک هەلبگرن کە باشترین نەبێت لەناو ئەوان. زۆرجار لە کۆتاییدا بێزار دەبێت لە بیرکردنەوە.. و لە بنەڕەتدا بیرۆکەکە هەڵدەوەشێنێتەوە..


بۆ سەلماندنی ئەو حالەتە، دوو توێژەر کۆشکێکیان دانا بۆ فرۆشتنی هەنگوین.. ٦ جۆر هەنگوینیان نمایش کرد.. ٤٠٪ی پیادە لەبەردەم کۆشکەکەدا وەستان و پرسیاریان لە جۆرەکانی کرد.. سێ لەسەر چواریان یەکیک لە هەنگوینەکانیان هەلبژارد، واتە ٧٥ % ئەوانەی وەستان..

ئەو جارە هاتن ٢٤ جۆر هەنگوینیان دانا..!!

واتە جۆرەکانی پێشکەشکراویان زیاد کرد.. ٦٠٪ی پیادە وەستان و پرسیاریان لە جۆرەکان و جیاوازییەکانیان کرد..بەڵام ئەوانەی کە کریان ٥% زیاتر نەبوون...

هەر بۆیە دەبینین پێشەنگەکانی وەک ستیڤ جۆبس و مارک زوکەربێرگ و ئەوانی تر هەوڵدەدەن لەگەڵ یەک جلوبەرگدا ڕابێن بۆ ئەوەی مێشکیان بە بیرکردنەوە لە هەڵبژاردن ماندوو نەکەن.. و وزە پاشەکەوت بکەن بۆ ئەوەی گرنگتر بکەن بڕیار لە ژیانی خۆیان و داهاتووی کۆمپانیاکانیان...

لە کۆتایدا: هەر لەترسی ئەو دووریانی زۆری ئیختیارەکانە کاتێک کچان سەفەر لۆ دەرەوە دەکەن دەبینیت زۆر دەگمەن جانتایەکی گچکە لەگەل خۆی دەینی. عادەتەن ٢ جانتای گەورەی هەر پێیە..ههههه

لینکی پۆست

قەیتانی پیلێ