نیشتمانپەروەری فێڵباز

کاتێک شەمەندەفەرەکە کە لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا سەفەری دەکرد، پڕ بوو لەسەرنشین، ژنێکی فەرەنسی هەبوو بە ڕێکەوت لە تەنیشت ئینگلیزێک دانیشتبوو.

گرژییەک لەسەر ڕوخساری ژنە فەرەنسییەکە دەردەکەوت، بۆیە ئینگلیزەکە لێی پرسی: بۆ نیگەرانی؟

ژنەکە گوتی پارەی زیاتر لە بڕی ڕێگەپێدراو لەگەڵ خۆمدا هەڵدەگرم کە دەگاتە ١٠ هەزار دۆلار.

ئینگلیزەکە وتی: لە نێوانماندا دابەشی بکە، نیەوەی با لای من بێت و نیوەکەی تری لای خۆت و ناونیشانی خۆشتم بدەیە بۆ هەر رووداوێکی چاوەرواننەکراو.

لە کاتی پشکنیندا ژنە فەرەنسییەکە لەپێش ئینگلیزەکە بەبێ هیچ کێشەیەک تێپەڕی

لێرەدا ئینگلیزەکە هاواری کرد، جەنابی ئەفسەر، ئەم ژنە دە هەزاری هەڵگرتووە، نیوەی لای منە و نیوەکەی تریش لەگەڵ خۆیدایە و من خیانەت لە وڵاتەکەم ناکەم، هاوکاریم کرد بۆ ئەوەی خۆشەویستیم بۆ بەریتانیا بۆت بسەلمێنم .”

ئەفسەرەکە پارەکەی دۆزییەوە و دەستی بەسەردا گرت، لێرەدا ئەفسەرەکە باسی نیشتمانپەروەری و ئەو زیانانەی بە قاچاخچێتی بەسەر ئابوری نیشتمانیدا دەکرد و سوپاسی ئینگلیزەکەی کرد و ژنەکەشی ئازاد کرد بۆ بەریتانیا.

دوای دوو ڕۆژ ژنە فەرەنسییەکە لەبەردەم دەرگای ماڵەکەیدا بە هەمان پیاوی ئینگلیز سەری سوڕما و بە تووڕەییەوە پێی گوت: چەند بێ ئەدەبی و بوێریت، ئێستا چیت دەوێت؟

ئینگلیزەکە زەرفێکی پێدا کە ١٥ هەزار دۆلاری تێدابوو.

بە ساردی وتی: ئەمە پارەی تۆیە لەگەڵ پاداشتەکە. ژنەی داماو سەری سورما!!

وتی: خەمت نەبێت خانم، ویستم سەرقاڵیان بکەم لە جانتاکەم کە سێ ملیۆن دۆلاری تێدابوو، ناچار بووم ئەم فێڵە بکەم.

*وانەکە:

زۆرجار ئەوانەی بانگەشەی نیشتمانپەروەری و شەرەف دەکەن دزی ڕاستەقینەن!!

چەند زۆرن ئەو ئینگلیزانەی ولاتی ئیمە کە خیانەت لە وڵاتی خۆیان دەکەن و خۆشیان وەک شەریفی مەککە دەردەخەن!!

لینکی پۆست

لەسەر شەپۆڵی سێیەم