کچێک، فاکەڵتی ئەندازیاری زانکۆی لە ساڵی ٢٠١٤ تەواو کرد. بەڵام کارێکی بەدەست نەدەکەوت. دوای حەوت ساڵ بێ کار (واتە لە ٢٠٢١)، بەڕێوەبەری باخچەی ئاژەڵانی هەولێر لە بنەصلاوە چیرۆکەکەی بیست. بۆیە پێشنیاری کرد کە ڕۆڵی شێرێکی مێیە ببینیت، چونکە شێرە مێیەکە ماوەک بوو مردبوو، شێرە نێرەکەش بە تەنیا لە باخچەکەدا دەژیا، ئەمەش بووە هۆی کەمتر سەردانیکەرنی باخچەکە و داهاتیان رووی لە کەمی کردبوو.
کچەش ڕازی بوو و وتی: گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە کارکردن و پەیداکردنی بژێوی ژیانی و خۆ هەرباشترە لەوەی هەر لە ماڵی بم و خەریکی کولیچە و کاستەر و بابەغەنووج خواردن بم. دەستی بە کارکردن کرد، پێستی شێرە مێیەکەی لەبەر کرد و بە ڕێژەی 8 سەعات لە ڕۆژێکدا دەچووە ناو قەفەسی شێر لەتەنیشت قەفەسی شێرە نێرەکان.
ڕۆژان تێدەپەڕی لە کاتێکدا ئەو بەم شێوەیە بوو بە دەوری قەفەسەکەدا دەسوڕایەوە و میوانەکان چێژیان لە نمایشەکانی دەبینی. ڕۆژێک کاک فەتاحی پاسەوان دەرگای قەفەسی شێرەنێرەکەی لەبیر کرد کە دایبخات. بۆیە شێرە نێرەکە هێواش هێواش بەرەو دەرەوە و بەرەو کچەکە (شێرە مێیەکە) دەڕۆیی ، کچەی فەقیر زەندەقی چووبوو...ههههه
شێرە نێرەکە لێی نزیک بووەوە و گۆتی: ممم مەترسە... من "سەرکەوتم" ماستەرم هەیە لە پەروەردەی وەرزش.. 😂💔
in Posts