نەخێر، ئەو نە گەمژەیە، نە سواڵکەرە!
ئەو گریگۆری پێرێلمانە، یەکێکە لەبلیمەتەکانی بیرکاری لەجیهان کەوا توانی یەکێک لە قورسترین پرسیارەکانی بیرکاری حەل بکات.
لە میترۆی شارەکەدا لەلایەن بلۆگەرێکی ڕووسییەوە بینراوە و وێنەی گیراوە. لە وێنە فۆتۆگرافییەکاندا بە قژنی و پێڵاوی کۆنەوە دەردەکەوێت، نزیکە لەوەی وەک کەسێکی گەمژە یان سواڵکەرێک دەرکەوێت.
ئینستیتیوتی گڵین بەخشینی خەڵاتێکی یەک ملیۆن دۆلاری بە پێرێلمان دا بەڵام ئەو زانایە بیرکاری دۆستە ڕەتیکردەوە و وتی "ئەگەر حەلەکەی من ڕاست بێت، پێویست بە دانپێدانانی زیاتر ناکات".
پێرێلمان جێگەی شایستەی خۆی لە چوارچێوەی زانستی مۆدێرن ڕەتکردووەتەوە، تەنانەت لە کاتێکدا کەبوو بە زانای بیرکاری ژمارە یەک لە جیهاندا. هەموو پەیوەندییەکیشی لەگەڵ هاوکارەکانی ڕەت کردۆتەوە لەگەڵ دایکێکی پیر بەتەنها دەژین.
ژیانی ئەو کەسانە وا نیشان دەدات کە دەستکەوتە زانستییە گەورەکان زۆرجار بە مانای تەنیایی دێت. لە شاری سانت پترسبۆرگ دەتوانیت گەنجان ببینیت کە تیشێرتیان لەبەردایە و وێنەی پێرێلمانیان لەسەرە و نووسراوە: 'ناتوانیت هەموو شتێک بکڕیت'.
پێرێلمان بە پشتگوێخستنی یاساکانی ڕەفتاری کۆمەڵگەی زانستی، کە زۆربەی جار لەهەندێک رۆتینی بیتام و بی سوود خۆی دەدۆزیتەوە. بەردەوامە لە ژیان وەک دەروێشیک لە تەنیایی.
لای زۆربەی زانکۆکانی خۆشمان، خەڵکمان هەیە پێی نەڵێیت "کاک دکتۆر" رقێکت لێهەدەگرێت مەگەر بە تاڤگەکانی نیاگارا ئاگرەکەی بکوژیتەوە. هەر خەریکی ئەو باز ئەو بازیتی لە لەقەبێکی زانستی لۆ لەقەبێکی زانستی تر بەدرۆ و بە دزی زانستی.
خۆ هەمووان دەزانن کەوا زۆربەی ئەو توێژینەوانەی لە زانکۆکانی کوردستان دەکرێن بەریککەوتنە لەگەل چەندین باندی عصابەی ئەکادیمی ئیرانی و ڤیتنامی و تایلەندی و هیندی. ئەوان هیچ جیاوازەکیان نیە لەگەڵ بەرپرسێکی گەندەڵ. هەردووک دز و هەردووک گەندەڵ. سەیرەکە لەوەدایە، بەراستی باوەریشیان بەوەیە کە زانا و پرۆفیسۆر و پرۆفیسۆری یاریدەدەرن!
ئەوان وەک نەمامێکی قەدخوارن، چۆن بەخواری نێژراون ئەوهاش بە خواری گەورە دەبن.
لەکۆتایدا تەحەدای بەرپرسانی ئیستا و پێشووی خوێندنی باڵای کوردستان دەکەم ئیستا لیژنەیەک پیک بهێنێن بۆ لێکۆلینەوە لەسەرجەم پلە بەرزکردنەوە زانستیەکان لە ساڵی ٢٠١٣ ەوە هەتاکو ٢٠٢٣، ئەگەر ٧٥%ی بە درۆ نەبوو ئەو قۆڵەی خۆم دەبڕم. خۆ ئەگەر ٧٥% زیاتری بەدرۆ بوو، مەفروزە قۆڵی ٧٥%ی بەرپرسی زانستی ئەو وەزارەتە ببڕیت ئەوجا لە ئەندامانی لیژنەکانەی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی پێداوەرە هەتا دەگەیتە وەزیر. تەحەداشیان دەکەم بەس ئەو کارە بدەنە لیژنەکی نەزاهەت، لەو پارەی کە بەدرۆ لەدوای سەرجەم پلە بەرزکردنەوەکان وەرگیراون، دووسایدی ڕانیە - سلیمانی پێ تەواو دەکەم.
خۆشترین نوکتە: هەندێک پرۆفیسۆر هەن لە زانکۆکانی کوردستان نازانن ئیمەیلێک بنوسن! دەترسێم لەئاستی بەرزتریش هەبن کە نەزانن!