ناسیاوە بەرژەوەندچیەکان

کابرایەک مانگایەکی گەورەی سەربڕی، گریلەکەی داگیرساند و بە کچەکەی گوت.

- کچم بانگی خزم و هاوڕێ و دراوسێکانمان بکە بۆ ئەوەی لەگەڵمان نان بخۆن... با بیکەین بە جەژن!'

کچەکەی هاتە سەر شەقام و دەستی کرد بە هاوارکردن.

'تکایە یارمەتیمان بدەن! ئاگر لە ماڵی باوکم بکوژێنینەوە!'.

دوای چەند ساتێک کۆمەڵەیەکی بچووک لە خەڵک هاتنە دەرەوە و ئەوانی تر وەک ئەوەی گوێیان لە هاوار و قیژە نەبێ، ڕەفتاریان کرد.

ئەوانەی هاتبوون تا درەنگان خواردیان و خواردیانەوە.

باوکەکە بە سەرسوڕهێنەری ڕووی لە کچەکەی کرد و پێی گوت.

“ئەو کەسانەی هاتوون بەزەحمەت دەمناسین. هەندێکیان پێشتر نەمبینیون. ئەی بۆ بانگی خزم و هاوڕێ و دراوسێکانمانت نەکرد؟ ئەوان لە کوێن؟”.

کچەکە وتی.

ئەوانەی لە ماڵەکانیانەوە هاتبوونە دەرەوە، بۆ ئەوە هاتبوون یارمەتیمان بدەن و هاوکارمان بوون بۆ کوژاندنەوەی ئاگرێک لە ماڵەکەماندا نەک بۆ گۆشت خواردن.

ئەوانەن کەوا شایەنی بەخشندەیی و میوانداریمانن'.

وانە:

ئەوانەی لە کاتی تێکۆشانت یارمەتیت نادەن، نابێت لە ئاهەنگی سەرکەوتنت لەگەڵت سەما بکەن!!

لینکی پۆست

چۆن زانکۆی ستانفۆرد دامەزرا؟