نمونەی سەرکردایەتی مەزن

وەک لە پۆستەکەی پێشووم پێشبینیم کردبوو، پارتە ڕاستڕەوەکانی ئەوروپا سەرکەوتنێکی بەرچاویان بەدەستهێنا (https://lnkd.in/dUn5vNzx). باسەکەم لێرەدا سەرکەوتنی ئەوان نیە ئەوەندەی نمونەیەکی سەرنجڕاکێشی سەرکردایەتی مەزنە کە ئەمڕۆ ئیمانوێل ماکڕۆن سەلماندی. ئەو سەرکردەیەت خۆش بوێت یاخود نا، ئەمڕۆ دەرسێکی گرنگی سەرکردایەتی پێشکەش بە مێژووی ئەوروپا کرد.


سەرۆکی فەرەنسا، تەوازونی خۆی پاراست. ئەو تێگەیشت کە بەو پێیەی ئۆپۆزسیۆن بە شێوەیەکی بەرفراوان لە پەرلەمانی ئەوروپادا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، ئێستا هەڵبژاردەی خۆی بۆ حوکمڕانی زۆر لاواز بووە. بۆیە ماکرۆن داوای کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کرد و پەرلەمانی فەرەنسای هەڵوەشاندەوە و ڕایگەیاند بەم زووانە هەڵبژاردنی نوێی نیشتمانی ئەنجام دەدرێت. بە “تاقیکردنەوەی ئیرادەی گەل” ناوی برد. پێویست نەبوو ئەمە بکات. دەیتوانی تەنها لەو شوێنە دابنیشێت کە دانیشتووە و بەردەوام بێت لە حوکمڕانی وەک هەمیشە. بەڵام ئەوەی نەکرد. بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ گرت. و بڕیاریدا دەنگی خەڵک ببیسترێت. دەیەوێت بزانێت کە بەڕاستی میللەت دەیەوێت حوکمڕانی بکات یاخود نا. نەک حکومڕانیەک تەنها بەناو بێت.


ئەوە سەرکردایەتی ڕاستەقینە و مەزنە. ئەرکێکی قوڕس و ناخۆشە. سەرکردایەتی دەتوانێت، لە هەندێک کاتدا، ئیگۆ بشکێنێت. ناتوانیت ساختەی بکەیت تا دروستی دەکەیت. بەو کارەی، ئیمانوێل ماکرۆن داهاتووی سیاسی خۆی و چارەنووسی میللەتەکەی خستە دەستی خەڵک. ئەو سەلماندی کە سەرکردەیەکی مەزنە. پێت باش بێت یاخود نا، زۆرێک لە سەرکردەکانی جیهان ئەو بوێریەی ماکرۆنیان نەبوو کە کردی.


لای خۆشمان، ٩٠%ی گەنج و ٨٠% ی خەڵک بەشداری ناکات لە هەڵبژاردن و ڕیفراندۆمێکی کارەساتباریان ئەنجامدا، نیوە و شتەکی هەرێمیان فەوتاند، چەندین هەڵەی ستراتیژی کوشندەیان ئەنجامدا، کەچی ئێستاش بوێری ئەوەیان هەیە بڵێین سەرکردەین. ئۆپۆزسیۆنەکەشمان وەک کەمتیارە؛ ئینتهازی و بێ بەرنامەی راستەقینە و کاڵفام و توشبووی نەخۆشی سایکۆلۆژی: گیانی بەزیون. هەر ئەوەندەش نا، گیانی بەزین و ڕەشبینی دەخەنە ناخی خەڵک و هەندەی تر کارەساتەکان گەورەتر دەکەن. چەند بازرگانێکی ترسنۆکن کە بازرگانی بە دەنگی خەڵکی ئازا دەکەن.

پێشنیارێکی گرنگ بۆ حکومەتی هەرێم