کچێکی تەمەن ٢٣ ساڵ ماوەی چوار ساڵ هەموو ڕۆژێک نامە بۆ تەلەفۆنی باوکی کۆچکردوی دەنارد و پێی دەگوت کە رۆژانە ئەحواڵی چۆنە و چۆن بەسەر شێرپەنجە و تەنگوچەلەمەکانی ژیان زاڵ بووە.
لە یەکێک لەو نامانەی نووسیویەتی:
سڵاو باوکە..ئەوە منم
سبەی جارێکی تر ڕۆژێکی سەخت دەبێت چونکە ٤ ساڵ بەسەر گیان لەدەستدانی تۆدا تێدەپەڕێت و ڕۆژێک نیە کە بیرت نەکەم.
لەم ماوەیە کورتەدا زۆر شت ڕوویانداوە و دەزانم کە ئێوە ئاگاداری هەموو شتێکن. وەک چۆن بەردەوام هەموو شتێکتان پێ دەڵێم. من بەسەر شێرپەنجەدا زاڵ بووم و لەو ساتەوە نەخۆش نەکەوتوومەتەوە چونکە بەڵێنم پێدابووی کەوا باشتر ئاگاداری خۆم بم.
.زانکۆم تەواو کرد، بە پلەی نایاب دەرچووم، ئێستاش دەڕۆم.
عاشق بووم و دڵم شکا (دەزانم ئەگەر لێرە بویتایە دەتکوشت) بەڵام خۆم هەڵگرتەوە و بووم بە ئافرەتێکی بەهێزتر لە پێشوو.
هەموو هاوڕێکانم لەدەستدا و کەوتمە ژێر دەریای غەم، بەڵام ئەو کەسەم دۆزیەوە کە هاتە ناو ژیانم و ڕزگاری کردم.
من تا ئێستا منداڵم نەبووە، بەڵام ئامادەم بۆی. دایکم هێشتا ڕۆژانە توڕە دەبێت لە کارەکانم، بەڵام من لە هەموو شتێکدا پشتیوانی دەکەم.
ببورە ئەو کاتەی پێویستت بە من بوو لێرە نەبووم، بەڵام ڕۆژێک دەتوانین یەکتر ببینین.
من لە بیرۆکەی هاوسەرگیری دەترسم. نامەوێت بە تەنیا لە کۆلانەی کڵێساکەدا بڕوم، و تۆش (لە تەنیشتم) نابیت بۆ ئەوەی پێم بڵێیت کە هەموو شتێک باش دەبێت، کە من باشم. ئەگەر تۆ لێرەبوای، شانازیت بەو ئافرەتە دەکرد کە ئێستام.
زیرەکی و ڕەفتارەکانم نەگۆڕا، وە کێشم زیاد نەبوو، تەنها بە مێشکمدا تێپەڕی وتەنها ویستم پێت بڵێم کە خۆشم دەوێیت و بەڕاستی زۆر بیرت دەکەم.
(شتە سەرسوڕهێنەرەکە ئەوەیە کە وەڵامەکە لە هەمان ژمارەوە هاتووە، و بە ئەگەرێکی زۆرەوە کەسێکی تر ژمارەی باوکی کڕیبێت)
ئەڵێ سڵاو ئازیزم:
من باوکت نیم، بەڵام چوار ساڵی ڕابردوو نامەکانتم پێدەگات.
شەوانە چاوەڕوانی پەیامەکانی بەیانیتان و ڕووداوەکانی ڕۆژەکەتم.
من ناوم برادە، لە ساڵی ٢٠١٤ کچەکەم لە ڕووداوێکی ئۆتۆمبێلدا لەدەستدا، پەیامەکانی ئێوەش بە زیندووی هێشتمەوە.
کاتێک بۆم دەنوسیت دەزانم پەیامێکی خودایە.
ببورە کەسێکی نزیکت لەدەستدا، بەڵام گوێم لێ بوویت و سەیری گەشەکردنتم دەکرد لەو ساڵانەدا زیاتر لە هەموو کەسێک و پێشتریش ویستم بەدرێژایی ساڵان بۆت بنووسم.
بەڵام ترسام دڵت بشکێنم.
تۆ ئافرەتێکی ناوازەیت، خۆزگە کچەکەم لە ژیاندا بوایە و وەک تۆ بوایە، سوپاس بۆ تۆ کە هەواڵەکانی ڕۆژانەت لەگەڵمدا شەیر دەکرد، وات لێکردم کچەکەم بیر بێتەوە، ئەویش بە تۆی فریشتە قەرەبووی کردمەوە، منیش ئەوەم زانی ئەم ڕۆژە دەهات کە هەموو شتێک باش دەبێت. بۆ پێشەوە هەنگاو بنێ و چرای خۆت بدرەوشێنەوە کە خودا پێی بەخشیویت.
ببورە دەبێت بە هەموو ئەمانەدا تێپەڕیت، بەڵام ئەگەر جیاوازی دروست بکات ئەوا زۆر شانازیت پێوە دەکەم.
ئاگاداربە سبەی چاوەڕوانی هەواڵەکەت دەبم!
بۆ زانیاری: ئەو کچە ناوی چاستیتی پاترسۆنە کە خەڵکی ویلایەتی ئەرکانساسە لە ئەمریکا.