کەس هەیە لەئێمە ئەو حالەتەی بەسەر نەهاتبی کە پێش ئەوەی لە ئیمتحانەکان تەواو بین نەڵێین بەس ئەو ئیمتحانانە تەواو بن، ئەوها دەکەم و ئەوها دەکەم و خۆم دەکەمە باشترین گیتارژەن، خۆم دەکەمە باشترین پرۆگرامساز، خۆم دەکەمە باشترین مەلەوان...هتد؟ کە ئیمتیحانیش تەواو دەبی تەق دەکەویە سوڕەکی تەمبەڵی ئەوسەری دیار نەبی و بەردەوام لەجیاتی ٧ کاتژمێر، ١٤ کاتژمیر دەخەوی و دواتر لەسەر قەنەفە دادەنیشی بەتەمبەڵی وچرک چرک لە فەیسبووک لۆ ئینستاگرام ولە ئینستاگرام لۆ تویتەر، سناپ وتیک تۆک ودەی دەی ئیوارە دادێت و ئەگەر کوڕ بی دەچیە گازینۆ وئەگەر کچیش بی حەلقە لەدوای حەلقەی تورکی و هیندی وکۆری بینینی ڤیدیۆی ١٠٠ جار و ..هتد.ئەو سوڕە بەردەوام دەبی بێ کۆتایی ودەبتە رۆتین لەژیانت و لێی دەرباز نابی. دائیمەن دڵتەنگ و تووڕەی. نەسەرەتا و نە کۆتایی رێگەی داهاتووت لێ دیار نیە و نازانی دەست لۆ چ ببەی و هەمیشە دەترسی لە فەشەل.
بەرێزان، دەرچوانی تازە لە کۆلیژ و پەیمانگەکان، ئەوە دیاردەیەکی جیهانیە و بە نەخۆشی سایکۆلۆژی دلتەنگی و خمول لەدوای دەرچوون ناسراوە. وەک هەر نەخۆشیەکی سایکۆلۆژی، دەبێت یەکەمجار کەسی تووشبوو دان بەوە دابنێت کەوا ئەو نەخۆشە وپێویستی بە چارەسەرە. دوای ئەوە دەبێت پاڵنەرێکی بەهێز بدۆزیەوە کەوات لێبکات دەربازت بێت لە غەریزەی هینی و سەلامەتی کە رەگی داکوتاوە لەناو هەموو مرۆڤیک. نابێت ببیت بە ئەسیری دەستی ئەو غەریزەیە. نابێت بیانوو ببینتەوە لۆ ئەو حالەتە و دەبێت بە هەموو هەوڵ و کۆشش محاوەلەبکەی لەو حالەتە دەربازت ببێت. ئەو شەیتانە مەلعونەی ناو مێشکت بتۆپێنی کە خەریکە ژیانت لێ تار دەکات.
دوای ئەوەی دەستت کرد بە چالاکیەیکیش گرنگترین شت بەردەوام بوونە. باوەرتان هەبی، ئەوەی حەزی لە ئیشێکە، دوای ماوەیەک هەر لێی بێزار دەبی. لۆ ئەوەی ببیە پسپۆر لەو ئیشە، دەبێت ڕیگەنەدەیت ئەو بیزاریە زاڵ بێت بەسەرت و هەرچەند پێشت ناخۆش بی هەر بیکەی. هیچ نانەوایەک پێی خۆش نیە ساڵ دوازدەی مانگ رۆژانە کاتژمێر ٥ ی بەیانی لەخەو هەڵسی و بەسەرما و گەرما نانەوایەتی بکات. هیچ دوکانداریکیش پێی خۆش نیە لە ٨ هەتا ٨ لە دوکان بێت. بەڵام کات و دووبارەکردنەوە ئەوەی کردیتە رۆتین لە ژیانیان و یەک ڕۆژ نەچن بۆ بازار، ئەو رۆژە نیوەی خۆشە و نیوەکەی دیکەی صندانە.
چەند کەس بوێری ئەوەی هەیە کەلێرە بڵیت من لە فەترەک لە فەترەکان توشی ئەو نەخۆشیە بویمە؟
in Posts