ناعەدالەتی لە کار

ئەوکاتەی لە هۆتێلێکی ٥ ئەستێرە فێری چێشت لێنانیان کردی بەڵام لە چێشتخانەیەکی ناو بازاڕی لەنگە کارت دەستکەوت .


ئەو کاتەی لە زانکۆیەکی جیهانی بروانامەی دکتۆرات تەواوکرد، بەڵام لە زانکۆیەکی کوردستان خۆت دیتەوە .


ئەو کاتەی فێری لێخوڕینی تەیارەیان کردی، بەڵام وەک سایەق تەکسی کارت دەستکەوت .


ئەو کاتەی ئەندازیاری تەواودەکەی، بەڵام وەک سکرتێری دکتۆر لە عیادەیەک یان بلیت بڕێک لە کۆمپانیایەکی گەشت و گوزار خۆت دەبینیەوە .


.

.


ئەو کاتەی یەک هەفتە بە ئۆنلاین دەورەی شێفت بینی و کرای بە شێفی هۆتێلێکی ٥ ئەستێرە 😜


ئەو کاتەی کەچە بڕوانامەکی ٢ هەفتەیی سەرچاوە مرۆیەکانت هەیە، بەلام کرای بە بەرپرسی سەرچاوە مرۆیەکان لە ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی بە موچەی ٥ هەزار دۆلار 


ئەو کاتەی کەچە دکتۆڕایەکت بە مجامەلە لە زانکۆیەکی کوردستان تەواوکرد و کرای بە سەرۆکی زانکۆ 

لینکی پۆستەکە لەسەر لینکدئین   

باجی معتێ و باجی زولێ