مێشوولەی ماندوو

هەبوو نەبوو مێشوولەیەک هەبوو...
ئەو مێشوولە ئینتهازیە هەموو جار لەسەر قۆچی گایەک دەنیشتەوە کە زەوی دەکێڵا...
هەر کاتێک کە لەگەڵ گایەکە دەگەرایەوە حەسار، بە گشت مێشوولەکانی تری دەگوت، ئای پشتم.. ئای سەرم.. ئای قاچم...
کە لێیان دەپرسی بۆ ئەوها شەکەتی، وەڵامی دەدایەوەو دەیگوت، نابینن تازە لە کێڵان دەگەرێمەوە؟!!
ئەگەر باوەرناکەن، بڕۆن بەچاوی خۆتان زەویەکە ببینن، بزانن وایە یان نا؟!!

هەندێک کەس لەکارکردن بەم شێوەیەن...
هەمیشە واپیشان دەدەن کە زۆرماندوون و سەرمێزەکانیان پردەکەن لە ئەوراق و مەوراق. کۆمپیوتەرەکیان لەبەردەمیە کە بەس لۆ تۆرەکۆمەلایەتیەکان بەکاری دەههێنن. و ناوە ناوە قاوەکی دەخۆنەوە عەلەئەساس زۆر هیلاکن و سەریان لە هیلاکی بەژان کەوتیە. هیچ بەلاشیانەوە شەرم نیە کارو ماندووبونی کەسانی تر بکەن بە هی خۆیان..

لینکی پۆست

نیشتمانپەروەری فێڵباز