میراتی داگیرکاری شاراوەی سۆڤیەت لە پشت نەهامەتیەکانی عێراق

ئایا دەزانن کەوا هۆکاری زۆربەی هەرەزۆری نەهامەتیەکان کەبەسەر عیراق و سەرجەم وڵاتانی رۆژهەلاتی ناوەراست و ئەمریکای لاتینی و ئاسیا داهاتووە، هەر لە کاڵبوونەوەی پایەکانی رەوشت و گەندەڵی فراوان و کوشتن و شەڕ و هەژاری و دواکەوتوویی، داگیرکردنی ئەو وڵاتانەیە لەلایەن یەکیتی سۆڤیەت. لەوانەیە بەلای زۆربەتان ئەو قسەی من زۆر سەیر و نامۆ بێت. خۆ ڕیژەی ئەو جەنگ و داگیرکاریانەی ڕوسیا بەراوردناکرێت لەگەڵ ئەوەی وڵاتانی ڕۆژئاوا بە ڕواڵەت ئەنجامیانداوە.


داگیرکاری یەکێتی سۆڤیەت لە وەحشەیت و نامرۆڤایەتی بەراورد ناکرێت بەهیچ شێوەیەک لە داگیرکاری لە مێژوو. ئەوان دووبارە دیزاینی داگیرکردنیان بەشیوەیەک کردۆتەوە کە تەنها بە واژۆکردنی یاداشتی لیکتێگەیشتن لەگەڵ شەیتان تەفسیر دەکرێت. زیرەکی ئەوان لەداگیرکاری لەئاستێکی زۆر بەرزترە لە بەدڕەوشتی کە خودی تاک و کۆمەڵگەکانی بەرەو داڕمانی سەرتاسەری بردووە و دەربازبوون لێی پێویستی بە دەیان ساڵە مەگەر هێزێکی داپڵۆسێنەر نێیەت دووبارە کۆمەڵگە سەرلەنوێ دروستبکاتەوە.


ئەوان لە مۆسکۆوە و بەبێ ئەوەی تەنها سەربازێکیش بنێرن، سەرجەم ئەو وڵاتانەیان بە ٤ قۆناغ داگیرکرد. ١٠٠٠ خۆزگە داگیرکاری ئەوان وەک ئیمپریالیزمی رۆژئاوا دەبوو. ئیمپریالیزم زیاتر کاری لەسەر داماڵینی وڵاتەکان دەکرد لە سامانە سروشتیەکان. هی ڕوسەکان، کار لەسەر داماڵینی مێشکی مرۆڤ و کۆمەڵگە دەکرد لە بەها ڕەوشتیەکان. تەنانەت زۆرێک لە کۆمەڵگەکانی ڕۆژئاوا تا ئەمڕۆش بەدەست ئەو داگیرکاریە شەیتانیەی ئەوان دەناڵێنن.


بەڕاستی نازانم لەکوێ دەست بە شیکردنەوەکەم بکەم لەیەک پۆست. ئەگەر ٥ پۆستی دیکەش بکەم هێشتاش ناتوانم ئەو کارەساتە بۆ ئێوە بەتێروتەسەلی باس بکەم. لەوانەیە بیکەم بە کتابێک. بەڵام بەکورتی دەڵێم؛ سەیری ستراکچەری پارتە سیاسیەکانی کوردستان بکەن بۆ نمونە: سەرجەمیان کۆپیکردنی مۆدێلەکەی ئەوانە لە سەرکردایەتی بە ئیسلامیەکانیشەوە. سەیری مایندسێتی خەڵک بکەن؛ ڕیژەی هەرەزۆری کۆمیونیستە بە سەلەفیەکانیشەوە. سەیری گەندەڵکارانی کوردستان بکەن؛ ڕیژەی هەرەزۆریان ئەو نەوەن کە لەدوای روخانی مەلەکیەت لە عیراق لە قوتابخانەکان خوێندویانە.


لەعیراق هەڵسان بە تەپاندنی بناغەی ئەو ولاتە بە ٤ قۆناغ. لە قۆناغی یەکەم بەناوی یەکسانی و دروشمی بریقەدار وردە وردە گومانێکی گەورەیان لەسەر بنەمای ڕەوشتی هەزاران ساڵی کۆمەڵگە دروستکرد. خەڵکانێکی زۆر بەو دروشمانە هەڵخەڵەتان و دەستیانکرد بە ئاژاوە و ناویان لێنا شۆڕش. دەرەنجامەکەی کودەتای ١٩٥٨ ی عیراق بوو. دواتر روسەکان دەستیان بە قۆناغی دووەم کرد لە پلانەکەیان: ناسەقامگیری (١٩٥٨ - ١٩٧٩). کە ئەرکی عبدالکریم قاسم تەواوبوو، کوشتیان و رێگەیان خۆشکرد بۆ قۆناغێکی دیکە لە ناسەقامگیریەک خۆیان هاریکاربوون لەلەناوبردنی کۆمیونیستەکانی سەر بەخۆشیان و پارتێکی نازی عەرەبیان پڕچەک کرد. کە قۆناغی ناسەقامگیری کۆتایی هات لە ١٩٧٩، قۆناغی سێیەم بریتی بوو لە قۆناغی قەیران. ئەو قۆناغەش تا ١٩٩١ بەردەوام بوو لەساڵانی شەڕ، هەمووشی بە چەکی ڕوسی. دیقەت بدەن، پارەی عیراق لەوساڵانە بۆ کرینی چەکی کام وڵات دەرۆیی؟ ئەکید؛ سۆڤیەت. لەکۆتا قۆناغ، ئاسایکردنەوە هات بە داپلۆسین تا ٢٠٠٣.


ئێستا بتەوێت عیراق بگەرێنیتەوە دۆخی جارانی و لەژیر کاریگەری سۆڤیەت دەری بهێنیت، پیویستیت بە دووبارە تیكدانی عیراق دەبێت تا سەرلەنوی دروستی بکەیەوە. بەدەر لە گەراندنەوەی عیراق بۆ دۆلار، یەکیک لە مەبەستە هەرە گەورە و شاردراوەکانی ئەمریکا لەداگیرکردنی عیراق لە ٢٠٠٣ ئەوەبوو. زانیاری زیاتر بەڕێوەیە...

Shadowed Occupation: The Hidden Soviet Legacy Behind Iraq's Descent