کرستیانۆ رۆناڵدۆ ٦٢٤ ملیۆن فۆلۆوەری هەیە لە ئینستگرام. بۆ هەر پۆستێک، ٣،٥ ملیۆن دۆلار دێتە سەر حسابی. بەراوردی بکە بە ژیانی پاککەرەوەیەکی پورتوگالی کە مانگانە ١٦٥٠ یۆرۆ وەردەگری. ئەگەر ئەو پاککەرەوەیە ماوەی ١٧٧ ساڵ کاربکات، هیچ لەپارەکەی سەرف نەکات ئەوکات دەتوانی بەقەد پۆستێکی کرستیانۆ پەیدابکات. کامیان بەسودترن بۆ خەڵک و ژینگە؟
ئەکیدم زۆربەمان دەڵێین پاککەرەوەکە.
دەی ئەو جۆرە لە بەراوردە لەجێگای خۆی نیە. ئەوە بیرکردنەوەیەکی شیوعیانەیە. کە پێشتر تاقی کراوەتەوە و سەرگەردانی بۆ سەرجەم میللەتانی جیهان هێناوە. شیوعیەکان عادەتەن ئەو بەراوردە دەکەن. خۆیان لەو راستیە دەشارنەوە کەوا لەگەڵ بونی نمونەیەکی وەک کریستیانۆ، هیوایەک لەناخی ملیۆنەها خەڵک دروست دەبێت کە ئەوانیش دەیانەوێت وەک کریستیانۆ دەوڵەمەند بن. ببن بە کریستیانۆ. لەڕێگای هەوڵدان بۆ دەوڵەمەندی، داهێنان بەرەوپێش دەچێت.
ئەوانەش لەروانگەی ئاینی دەبیننە بابەتەکە، ئەگەر سنورێک بۆ دەوڵەمەندی هەبوایە، ئاینی ئیسلام دایدەنا. بەڵام داینەنا لەبڕی ئەوە زەکاتی دانا. زەکاتی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ سیستەمی باجی پورتوگالی ساڵانە سەدان یاخود هەزاران پاککەرەوە دەژیەنێت. ڕاستە وەک ڕۆناڵدۆ ناژین، بەڵام کێ ڕیگە لەنەوەکانی ئەوان دەگرێت وەک کریستیانۆ دەرنەچن. هەر چ نەبێت؛ بیرۆکە، هەست، داهاتوو، خەون، هیوا،..هتد لەدایک دەبێت..