لەساڵی ١٩٣٥، سەرکردەی یەکێتی سۆڤیەت جۆزیف ستالین بانگێشتی راوێژکارەکان و هەندێک کەسی نزیک و متمانەپیکراوی خۆیکرد بۆ کۆبونەوەیەک لە حەساری قەسرەکەی خۆی کە لەوێ ئەسپەکان و باڵندەکانی تیدا بەخێودەکران.
کاتێک کە هەمووان لە حەسارەکە کۆبوونەوە، بانگی یەکیک لە خزمەتکارەکانی کرد کەوا مریشکێکی زیندووی بۆ بهێنن. کە مریشکیان دادەستی، بە دەستێک مریشکەکەی توند گرت و بەدەستەکەی تر یەک یەک پەرەموچەکانی دەردەهێنا. لەنیوان ئازاری بێ حەدی مریشکەکەو ترسی راویژکارەکانی لە دەربرینی قیزیان لەو کارە نامرۆڤانە و دوای رووتکردنی مریشکەکە بە زیندووی وبەرەڵاکردنی، قاپێک گەنمی خستە بەردەم مریشکە بریندار و داماوەکە. بەبەرچاوی هەمووان، مریشکەکە دەستی بەخواردن کرد. وردە وردە قاپەکەی لەبەردەم لابرد و هەندیک لە گەنمەکەی خستە ناو مستی و دەستی بە رۆیشتن کرد. سەرەرای برینداری و ئێشی مریشکەکە، دیسان بەبەرچاوی هەمووان بەدوو ستالین دەکەوت بۆ هەر شوینیک برۆیشتبا.
ستالین رووی کردە هەموان و وتی: "بەو شیوەیە دەتوانن حوکمی خەلک بکەن. بینیتان سەرەرای ئەوەی کەوا زۆر ئازارمدا بەلام ئەو هەر بەردەوام بوو لە بەدواکەوتنم؟ مرۆڤەکان وەک ئەو مریشکەن. گرنگ نیە چەند ئازاریان دەدەن. تا ئەو ساتەی شتیکیان پێدەبەخشن کە بۆ مانەوەیان پیویستیان پێیە، بەردەوەام دەبن لە دواکەوتن و رووکردنە ئیوە".
بەرێزان ئیمەش مریشکەکی ساتلینین و بەخۆمان نازانین.
چۆن؟
جیاوازی زۆر نیە لەنیوان مریشکەکەی ستالین کە بۆ مشتیک گەنم بەدوای جەلادەکە دەکەوت لەگەڵ ئیمەی کلاسی ئیشکەران کە بۆ چەند قروشیک کۆیلەی مودیر و مودیریش کۆیلەی لەخۆی گەورەترە. ئەو ساتەی کە تۆ تەفاخور دەکەی بەوەی لە گەورەترین کۆمپانیای جیهانی تەکنەلۆجیا فەرمانبەری لێرە لەسەر لینکدئین (بۆ نمونە)، لە راستیدا تۆ هیچت لە مریشکێکی بێ پەری بەندکراوی کاتژمیر ٨ هەتا ٥ ی ئیوارە بەرامبەر چەند دینارێک بۆ هەر کاتژمیرێک زیاتر نیە. ئەوەش بە تەفاخورەوە دەکەیتە ناسنامەی خۆت. پیشەکەی خۆمان وەک فەرمانبەر لە کۆمپانیای ئێکس بە نیشانەیەکی بیقەداری سەر سنگمان دەرازێنینەوە.
ئیمەی داماو تەنها چەند سەماکەرێکی رووتین لەسەر لینکدئین کە سەما بۆ سەرۆکی کۆمپانیاکانمان دەکەین. گرنگ نیە بەلای چەپ یان راستدا بایدەین، گرنگ ئەوەیە مادام ئەو کۆمپانیایە ئەو مستە گەنمەی لەدەستە کە ژیانی خۆمان و خیزانمانی لەسەرە، بەردەوام دەبین لە هین بادان.
in Posts