مریشک فرۆشە درۆزنەکە

ژنێک پێش داخستنی دوکانێکی مریشک فرۆشتن دەچێتە ناو دوکانەکە و دەپرسێت: “هێشتا مریشکت هەیە؟”


مریشک فرۆشەکە سەلاجەکەی دەکاتەوە و تاکە مریشکەکەی کە ماوەتەوە دەردەهێنێت و دەیخاتە سەر تەرازووەکە. کێشی مریشکەکە * 1.5 کیلۆگرامە * .


ژنەکە سەیری مریشکەکە دەکات و تەرازووەکە دەپشکنێت، پاشان دەپرسێت: ئایا تۆ مریشکێکی کەمێک لەم گەورەترت هەیە؟


مریشک فرۆشەکە مریشکەکە دەخاتە ناو سەلاجەوە و دواتر هەمان مریشکەکە دەردەهێنێت بەڵام ئەمجارەیان، پەنجەی گەورەی لەسەر تەرازوەکە دادەنێت. بە فێڵبازانە ئیستا تەرازووی ئەلیکترۆنی ٢ کیلۆگرام نیشان دەدات


خانمەکە وتی: زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە. - تکایە هەردوو مریشکەکە دەبەم!


لە بارودۆخی وەک ئەمانەدا یەکسەر درک بە گرنگی ڕاستگۆیی دەکەیت، دەستپاکی و ناوبانگت لە مەترسیدایە.


تا ئێستا سەری مریشک فرۆشەکە لە سەلاجەدا گیر بووە و بەدوای یەکەم مریشکدا دەگەڕێت.


* لەبیرت نەچێت: هەمیشە ڕاستیەکان بڵێ! زۆرجار پەتی درۆکردن لەملی خۆت دەئاڵێت


پرسیارێک لە ئیرما بۆمبێک