دوێنێ ژنێکی مردووم بینی، ئەویش وەک ئێمە هەناسەی دەدا!
بەڵام ژن چۆن دەمرێت؟ چۆن دەیبینیت کە دەمرێت؟؟
دەمرێت، ئەگەر زەردەخەنە لە ڕووخساری ماڵئاوایی بکات. ئەگەر چیتر گرنگی بە جوانییەکەی نەدات. ئەگەر چیتر دەستی کەسێک بە توندی نەگرێت. ئەگەر چیتر چاوەڕێی باوەشی کەسێک نەکات. وە ئەگەر زەردەخەنەیەکی گاڵتەجاڕانە لەسەر ڕووخساری دەربکەوێت کاتێک باسی خۆشەویستی دەکرێت.
بەڵێ! باسی خۆشەویستی کرا، بەڵام ئەندێشەیەکی تێدا نەجووڵاند.
ژن بەم شێوەیە دەمرێت!!
بەڵێ، کاتێک ژنێک لە ژیاندا دەمرێت، لە ناوەوەی ماتەمینی ڕادەگەیەنێت، بە تەنیا بە مەراسیمی ناشتنەکەیدا تێدەپەڕێت. دواتر هەڵدەستێت، دەرکەوتنی خۆی ڕێکدەخات، کلە شلەکەی ژێر چاوەکانی دەسڕێتەوە، دووبارە دایدەنێتەوە. پاشان دەچێتە دەرەوە بۆ جیهان. بە هەموو ڕەنگینییەکەیەوە وەستاوە، هەناسە دەدات و ڕەنگە زەردەخەنە و پێکەنین، بەڵام مردووە و کەس نازانێت!
چەند ژن لە ناو ئێمەدا دەژین و هەناسە دەدەن، بەڵام زۆر لەمەوبەر مردوون.
کوژاندنەوەی بریقەی هیوا و هێز لە چاوەکانیدا یەکەم نیشانەی مردنە.
➖گابریێل گارسیا مارکێز