مۆدێلی چارەسەرکردنی تەنگژە دەروونیەکانی ئەلبێرت ئەلیس


لینکی پۆست

https://www.linkedin.com/feed/update/urn:li:activity:7314782742326509568/

لە ساڵی ١٩٥٥، زانای ئەمریکی بەناوبانگ ئەلبێرت ئەلیس مۆدێلێکی نوێی چارەسەری تەنگژە دەروونیەکانی داهێنا. مۆدێلی (ِABC) دەڵێت سەرجەم ئەو تەنگژە دەروونیانەی کە دەیانبیستی لەڕاستیدا بونیان بۆ هۆکاری "بیرکردنەوەی ناژیرانە" دەگەڕێتەوە. هەر کەسیک وا هەست بکات کە فشارێکی دەروونی/غەمێک/ترسێکی هەیە دەتوانێت ئەو مۆدێلە تاقیبکاتەوە و خۆی پێ لەو تەنگژانە ڕزگار بکات.


ABC کورتکراوەی Activating events (A) وەک ئەوەی بڵێین چی ڕویدا؟ چ هەیە؟ کە دەبێتە هۆکاری Beliefs (B) باوەڕی نەخواستراو یاخود ناژیرانە کە دەرەنجامەکەی Consequences (C) دەبێتە ترسێک کە هیچ ئیجاب ناکات هەتبێت.


نمونە: سۆما ڕۆژێک پێش چاوپێکەوتنی کار هەست بە دڵتەنگی و ترسێکی زۆر دەکات. وەرن بەیەکەوە مۆدێلی (ABC) لەسەر سۆما پەیڕەو بکەین.


Activating events (A): سۆما خان سبەی چاوپێکەوتنی کاری هەیە.

B - Belief (Irrational Thinking): "ئەگەر شەرم بکەم، ئەوا وەرناگیرێم."، "ئەگەر لەم چاوپێکەوتنەدا شکست بهێنم، هەرگیز کارێکی باشم دەست ناکەوێت."، "من هەمیشە لە ژێر فشاردا تێک دەچم."...هتد.

C - Consequence: واتە دەرنجامەکەی دەبێتە هۆی دەمارگیری، گومان لە خۆت، ترس. زیاد لە پێویست ئامادەیە بەڵام هێشتا هەست بە فشاری گەورە دەکات. تەنانەت لەوانەیە چاوپێکەوتنەکە هەڵبوەشێنێتەوە یان ئاستێکی کەمی هەبێت بەهۆی ئەو جۆرە لە فشارانەوە.


ئێستا هۆکاری شڵەژانی سۆما زانرا و دەزانین سەرجەم گریمانەکانی لە ترسێک دێت کەوا دەبێتە باوەڕێک و ئەوەش کاریگەری نەرێنی دەخاتە سەری. هەر کاتێک هۆکاری ئەو ترس و هزرە ناژیرانە پوچەڵ بکرێتەوە، سۆما خان باش دەبێت. پرسیارەکە ئەوەیە چۆن ئەوە بکەین؟ با وادابنێین کەوا سیمای خوشکی سۆما لێرە چارەسەرکەری دڵەڕاوکێیەکەی سۆمایە.



سیما: "سۆما، بۆچی هەمیشە باوەڕت وایە دەبێت "Perfect" بیت؟ 🤔"

سۆما: "چونکە ئەگەر هەڵەیەک بکەم، ئەوا من ڕەتدەکەنەوە. 😒"

سیما: "ئایا یەک هەڵەی بچووک لە چاوپێکەوتنێک بە مانای شکستی تەواوەتییتە لە ژیان؟"

سۆما: "مەرج نییە، بەڵام هەست دەکەم دەبێت "Perfect" بم."

سیما: "مانای ئەوەیە "Perfect" بوونت مەرجی سەرکەوتنە 😒 . قەت نەبووە "Perfect" نەبیت و سەرکەوتوش بوبیت؟ بەبیرت نایە چیت ئەگوت لە دوای پێشکەشکردنی پرۆژەکەی ئەوساڵە و کەچی وەریشگیرای؟!

سۆما: "بەڵێ، سەڕەرای ئەو دڵەراوکێیەی هەمبوو، سەرەڕای چەند هەڵەیەکیش بەڵام وەریشگیرام 😅"

سیما: "کەواتە، دەکرێت هەمیشە "Perfect" بوون بکەیە مەرج و کردنی هەڵەش بکەیە پێوەری شکست؟"

سۆما: "نا، بەخوا ڕاست ئەکەیت. زۆرجار ئەوەندە ترسی بێ بنەما بۆخۆم دروست دەکەم ئەگەر لەجیاتی ئەوە زانیاری زیاتری زانستی و تەکنیکی لەسەر ئەو کار و چاوپیکەوتنە کۆبکەمەوە، ١٠٠ قات باشترە 😇"

نەهامەتی کەلتوری سیاسی