مانگا شیردەرە گەمژەکە

ناوی یەک ڕێکخراوی مرۆیی ئێرانیم/چینی/رووسیم پێ بڵی کە یارمەتی ئاوارەکان یاخود کەسانی لیقەوماوی دابێت لە عیراق!


ناوی دوو قوتابخانە یاخود نەخۆشخانەم پێ بڵێ کەلەسەر دەستی ئیران/چین/رووسیا بە خێرخوازی دروستکرابێت لە عیراق!


دەزانن لە ٢٠٠٣ ەوە ئێران و چین، عیراق وەک مانگای شیردەر دەدۆشن؟! بەسەدان ملیار دۆلاریان لە عیراق بردووە. بەس نیە بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک دەبێت ٣٠،٠٠٠ دینار بدەم بە ئێران و بەچکەکانی؟!


ئەوانەی کە ئەمرۆ جوێن بە رۆژئاوا دەدەن هەر ئەوانەن کە ئەگەر سەرپشکیان بکەن لەنێوان هەڵبژاردنی ژیان لە چین یان لە رۆژئاوا، یەکسەر دەڵیت ڕۆژئاوا. هەر ئەوانەن بەکۆمەڵ رادەکەنە سەر سنورەکان و کەرامەتی خۆیان بۆ چەند ساڵێک بە زەلیلی لەیەکێک لەو وڵاتە رۆژئاوایانە دەفرۆشن.


کێشەکە دەزانی چیە بەرێزان: لە رۆژئاوا خەلکێک هەیە کە کەرامەتیان بکڕێت، بەلام لە رۆژهەڵات لێیان ناکرن چونکە ئەصلا ئەوان شتێک نابینن بەناوی کەڕامەتی تۆ تا پێیان بفرۆشی.


توخوا ناحەقمە بە عیراق بڵێم: مانگا شیردەرە گەمژەکە؟




لەسەر بوێرترین سەرکردە