لە 17ی تشرینی دووەمی ساڵی 1952، حکومەتی ئیسرائیل پێگەی سەرۆکی دووەمی مێژووی ئیسرائیل و بەدەستهێنانی ڕەگەزنامەی ئیسرائیلی پێشکەش بە فیزیازانی بەناوبانگ و خاوەنی تیۆری ڕێژەیی ئەلبێرت ئاینشتاین کرد. لە نامەکەدا ئەوە پشتڕاست کراوەتەوە کە ئەنیشتاین ئازادییەکی تەواوی دەبێت بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە توێژینەوە زانستییەکانی هاوکات لەگەڵ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار.
وەڵامەکەی ئەنیشتاین ڕەتکردنەوە بوو، بەو پێیەی خەم و پەژارەی قوڵی خۆی دەربڕی لەسەر بێتوانایی لە وەرگرتنی ئەو پۆستە بەهۆی نەبوونی ئەزموونی لە بواری سیاسیدا، و بێتوانایی لە مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵکدا بە شێوەیەکی دروست، جگە لەو کێشە زمانانەی کە بەدەستیەوە دەناڵێنێت، چونکە لە زمانی عیبری بەجوانی شارەزا نەبوو. هاوکات لەگەڵ هەموو ئەمانەدا، فیزیازانەکە جەختی لەسەر پەیوەندی باشی خۆی لەگەڵ جولەکەکانی جیهان کردەوە، بەو هیوایەی بڕیارەکەی بۆ ڕەتکردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتی ئیسرائیل کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکەی لەگەڵ ئیسرائیل نەبێت.
ئەوە وانەیەکە بۆ هەموو دامودەزگاکانی حکومی و ئەهلی لە هەرێمی کوردستان؟ چۆن؟
مەرج نیە زانا بیت بۆ ئەوەی ببیت بە بەرێوەبەرێکی باش.
جەماعەت، دەزانن لەبەرچی کەرتی تەندروستی لە کوردستان ئەوها کاولە؟ لەبەرئەوەی یەک نەخۆشخانە نابینیت لە کوردستان کە دکتۆرێک بەرێوەبەرەکەی نەبێت. دەزانن جیاوازی نێوان زانستی ئیدارە و زانستی پزیشکی وەک جیاوازی نێوان ماست و عامودە؟
جەماعەت، دەزانن لەبەرچی زانکۆکان پەککەوتە و پەشێون؟ لەبەرەئەوەی سەرجەم سەرۆک زانکۆکان (طەبیعی بەدەر لە تەزکیەی حزبی) لەسەر ئەساسی ژمارەی توێژینەوە و نازناوی زانستی لەبوارێکی تەنگ و تروسک دادەنرێن نەک لەبەر ئەوەی ئیداریەک و یاساناسێکی زانا و پسپۆڕە. بڕۆن لیکۆلینەوە بکەن لەسەر سەرجەم هەڵگرانی خەڵاتی نۆبل لەبواری زانستی، بگەرێن و بزانن چەندیان سەرۆکی زانکۆ بوون یاخود ئیستا سەرۆکی زانکۆن. نیە!
کاکم دکتۆڕای لە جینات هەیە، زانایە لەبوارەکەی خۆی. بەژیانی تەعامولی ئیداری بەرپرس و راستەقینەی نەبووە چونکە هەر خەریکی دەرس و دیراسە بووە. تەق وەرە دەتکەینە وەزیر! فەقیرەی ماڵی خۆی بەجوانی پێوە بەرێوەناچیت، وەزارەتێکی دەدەیتێ ١٠٠،٠٠٠ کەس بەڕێوە ببات. هەی ترحیو!! دە ئەوە ٢ جار زەرەت کرد، هەم کابرات دوورخستەوە لە بوارەکەی خۆی و هەم دامەزراوەکەشت فەشەل پیهینا چونکە بەکوردی و بەکرمانجی کابرا هیچ لە ئیدارە و قانون نازانی. زانستی جینات لە کوێ و ئیدارەی وەزارەت لە کوێ؟!! ئەوجا خەفەتەکە لەوەیە هەتا شۆر دەبیەوە لۆ خوارێ، هەموی لەسەر ئەو منوالەیە...ههه
تکایە، سەرجەم بەریوەبەرەکان لەهەر بوارێک بێت، دەبیت لە مەقامی یەکەم ئیداری بێت ئەوجا قانونی. لەهەردوو زانستەکە شارەزا بێت. ئەگەر لەسەر ئەو دووەش لەهەمان بوار پسپۆری خۆشی بیت، وەلا خیر علی خیر. بەڵام ناکرێت پرۆفیسۆرێکی ڤیرتیرنەری لەو گۆرە بهێنی بیکەیتە بەریوەبەری ئیدارەی زانکۆ یاخود نەخۆشخانە، خۆ ئەو پرۆفیسۆرە نابێت ببێتە بەریوەبەری باخچەی ئاژەلان ئەوجا زانکۆ و نەخۆشخانە.