ئەو کەسەی دەیبینن دکتۆری جهیانی بەناوبانگی میصری مجدی یەعقوبە. ئەو پیرە پیاوە بەوپەڕی ڕێزەوە لە هێڵی کاشێر لە مارکێتی هایپەر مارکێت لە شاری ئەسوان لە میسر وەستاوە و چاوەڕێی نۆرەی خۆی دەکات، جلی سادە لەبەرە و لە کاتی هەڵگرتنی سەبەتەی بازاڕکردندا بە تەنیا بازاڕەکانی دەکات، وەک هەر هاوڵاتییەکی میسری. مەودایەک لە نێوان خۆی و کەسی بەردەمیدا بەجێدەهێڵێت لەبەر ڕێزگرتن لە کەسی پێش خۆی. ئەم پیاوە کە دەسەڵاتێکی گەورەی هەیە.
دکتۆر مجدی زیاتر لە ٢٠،٠٠٠ نەشتەرگەری دڵی کردووە. یەکەم دکتۆر لە جیهان بوو کە نەشتەرگەری گواستنەوەی دڵی کرد لە ساڵی ١٩٨٠. لەو ساتەوە زیاتر لە ٢٥٠٠ نەشتەرگەری لەو جۆرەی تەنها لە بەریتانیا کردووە. بە مەلیکی دڵ ناسراوە. خاوەنی لەقەبی (SIR) ی بەریتانیە لە ساڵی ١٩٩٢ ەوە و گەورەترین نیشانی میصری و جیهانیە.
کاکیشم، هینی خۆی و گێزەر لێکناکاتەوە، گەورەترین ئینجاز بەدەستی هێنابێت گۆڕینی چۆکێکە، مایەسیری و فتقە، لووت لە ئاسمان، رۆژ و شەو نەک بەسەر شانی خۆی بەڵکو بەسەر شانی دایک و باوک و خێزان و منداڵی دا هەڵدەدات. بە وەنەوشەیەکی مۆدیل ٢٠٢٣ دێ و دەچێت دەڵێی تەندروستی جیهان لەسەر شانی ئەو وەستاوە. دەزانن چی جەماعەت؟ داوا لە لیژنەیەکی سەربەخۆ دەکەم بچێتە گەراجی نەخۆشخانەی ڕزگاری، یان هەر نەخۆشخانەیەکی تر، بزانی بایی ١٠ ملیۆن دۆلار ئۆتۆمۆبیل وەستاوە یاخود نا؟
ئەها شتێکی دیکە، ئایا دەزانن کەرت تەندروستی لە کوردستان و عیراق لە گەندەڵترین کەرتەکانە؟ ئایا دەزانن زۆربەی بەڕیوەبەرە گشتیەکان ئەوەندەی لە نەخۆش دەچن ئەوەندە لە دکتۆر ناچن؟ زۆرجار قات و صدریە لەبەر نەکەن، کەس خاتری یەک دەسکە توریان ناگرێت. ئەها، هەندێکیان قومارچی و مەشروبخۆری فاشلن لە ژیانی تایبەتی خۆیان. باوەڕ بکەن شتی وا دەبیستی لێیان، نەک دەبێت لۆکە لە کونە گوێت بنێی، بەڵکو دەبێت بە چەمەنتۆ قەپاتی بکەی.
مۆدیلێکی خۆشتری تر ئەوەیە، ئەوە هیچ هەموومان ئەوە دەزانین کە شەریکاتی دەرمان چیان بۆ دەکەن لە سەفەر پیکردنیان بۆ دەرەوە، لە کەچە کۆنفرانسیك بەشداری دەکات دمبک دمبک زرمپ زرمپ لێدە بابە دمبکەکەی لێدە لەوەی کاکم ئێستا زەمیلی نەشتەرگەری ئەمریکی و ئەورپیە. شەهادەیەکی بەقەد لا دیوارێک هەڵدەواسی عەلەئەساس ئەو غەربیە. هەی طرحێو! وەڵاهی وە بیلاهی تەحەددای ٩٠٪ی ئەوانە دەکەم بهێلن لە ئەوروپا نەک مقەستی نەشتەرگەری بەدەستەوە بگرن، هەر نزیکیش ببنەوە لەژووری نەشتەرگەری.
هەشە کوردە، کەچە عیادەکی هەبووە لە ئەوروپا ئیستا خۆی بە نەک دکتۆر مجدی ناگۆڕیتەوە، بەخەڵکی وەک دکتۆر مجدی پیدەکەنیت. هیچ بەلاتانەوە سەیر نەبێت قەصاب بە دکتۆر پیبکەنێت.