مەفرەزەی گوڵەبی بزووتنەوەیەکی نائاسایی ژنانە کە لە ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن سامپات پاڵ دیڤی لە ناوچەی باندا لە ئۆتار پرادێش لە باکووری هیندستان دامەزراوە. ئەم ناوچەیە یەکێکە لە هەژارترین ناوچەکانی وڵات و بە کولتوورێکی قووڵی پیاوسالاری، دابەشبوونی کاستی ڕەق، نەخوێندەواری ژنان، توندوتیژی خێزانی، کاری منداڵان، هاوسەرگیری منداڵان و داواکاری مارەیی، بەناوبانگە.
ئەو مەفرەزەی ژنان بە شێوەیەکی گشتی بە مەفرەزەی ‘پەمەیی’ ناسراوە، چونکە ئەندامەکانی ماکسی پەمەیی گەشاوە لەبەر دەکەن و حەیزەران بەکاردەهێنن. ئەوان باند نین بە مانای ئاسایی ئەو زاراوەیە، ئەوان مەفرەزەیەکن بۆ دادپەروەری.
لە سەرەتادا مەبەست لێی سزادانی مێرد و باوک و برا ستەمکارەکان و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و وازهێنان بووە. ئەندامانی مەفرەزەکە هێرشیان دەکردە سەر تاوانبارانی پیاو و زاڵ بوون بەسەریاندا بۆ ئەوەی عاقلیان بکەن....
وەخت نیە مەفرەزەی گوڵەبی کوردیش دابمەزرێت؟...هههه
in Posts