لێکچونی نێوان میللەتان و میوەکان

لێکچوونی هەلسەکەوت و سروشتی میللەتان بە چەند میوەیەک یاخود خۆراکیک بۆ ئەوەی بەئاسانی تێیانبگەی..

١- ئەڵمانەکان وەک گوزی هیندین، لەدەرەوە رەقن و قسەیان زۆر راستەوخۆ و هەندەک جار جەرگبرە بەلام لەناوەوە نەرم و دڵچاکن.

٢- ئەمریکیەکان وەک قەیسی/خۆخن، لەدەرەوە قسەخۆش و نەرم و سروشت چاکن بەلام لەناوەوە کەللەرەق و بەزەبرن.

٣- کوردەکان وەک بەڕوون، لەدەری و لەناوێ رەقن و کە دایە عنادی کەلکی نیە معامەلەی لەگەل بکەی و زرم هەلدەچی و خوانەکا زۆر گەرم بیت، یەکسەر دەتەقی..خۆشیەکەی لەوەیە هەردووکیان لەشاخیش نەبی ناژین و دائیمەن دڵیان بەدەشت توند دەبیت. هههه

٤- یابانیەکان وەک زەیتوونن، دەبینی زۆر کەسک و نەرمن بەلام خوانەکا واتیبگەی ئەو رێز و نەرم و نیانیە نیشانەیەکی بەزەیی و چاکی بیت، هەتا تامی نەکەی نازانی چەند تاڵن و بە ئاسانی ناخورین.

٥- عەرەب وەک خرنووکە، لەهەر جێیەک رەگی داکوتا بە شۆفەڵیش لەوجیگە هەلناکەندریت. لۆیە دەبیت ئاگاداری ئەوە بین.

٦- فارس وەک تووی شیرنن، قسەیان بەرێز و خۆشە بەلام لە کۆتاییەکەی دائیمەن تووشی ئیسهالیت دەکەن و دەبیت زۆر وریای ئەوە بیت کەوا زۆر بەزەحمەت لەفارسەکان تیدەگەی، چونکە قسەیان و رەفتاریان زۆربەی کات دژن.

٧- تورکەکان وەک بیبەری تیژن، راستەوراست لەسەری زارت هەتا ناو گەدەت دەسوتینی بەلام قەت ئیدیعای ئەوە ناکات کە شیرنەو لۆیەش شیوەی خۆی زۆربەی کات بە شیرینی پیشان نادات ئەگەر شیرن نەبی و ئەوان دژایەتیت بکەن بەبێ پێچ و پەنا دەیکەن و دۆستایەتیشت بکەن هەروەها..

٨- ئیتالیەکان: تەماتەن دەتوانی لەگەل ٥٠٠ جۆر شیو تیکەلیان بکەی و رەنگی گشتیشی بگۆرن.

لەکۆتاییدا، ئەو لێکچونانە ناکریت تەعمیم بکریت بەلکو تەنها بۆ خۆشی و وەرگرتنی بیرۆکەیە لەسەر طبعی میلەتان.

لینکی پۆست

لاسایی خەڵک