پیاوەکە نازانێت کە مارێک لەبەردەم ژنەکەدا هەیە، ژنەکەش نازانێت کە بەردێک هەیە پیاوەکە دەچەقێنێت.
ژنەکە بیردەکاتەوە: 'دەکەوم! وە ناتوانم سەرکەوم چونکە مار پێوەم دەدات! بۆچی پیاوەکە ناتوانێت هێزی زیاتر بەکاربهێنێت و بمکێشێتە سەرەوە!'
کابرا بیردەکاتەوە: 'زۆر ئازارم هەیە! لەگەڵ ئەوەشدا تا دەتوانم هێشتا ڕاتدەگرم! بۆچی هەوڵی زیاتر سەرکەوتن و هەوڵدان نادەیت!؟'
مانای ئەوەیە - تۆ ناتوانیت ئەو فشارە ببینیت کە کەسی بەرامبەر تێیدایە، کەسی بەرامبەریش ناتوانێت ئەو ئازارە ببینێت کە تۆ تێیدایت. ئەمە ژیانە، جا لەگەڵ کار بێت، خێزان، هەست، یان هاوڕێ، پێویستە هەوڵبدەین زیاتر لە یەکتر تێبگەین.
فێری بیرکردنەوەیەکی جیاواز بین، ڕەنگە ڕوونتر و باشتر درک بە ئیش و ئازاری یەکتر بکەین. کەمێک بیرکردنەوەیەکی بە هەژمار و سەبر ڕێگایەکی زۆر دوور دەبڕێت.
in Posts