لاسایی خەڵک

قەلەرەشێک مریشکێک دەبینیت و زۆر موعجب دەبێت بە رۆیشتنەکەی!

بیری کردەوە و رۆیشتنی خۆی بە رۆیشتنی مریشکەکە بەراورد کرد.

لەناخی خۆی زۆر هەستی بە شەرمەزاری کرد و بریاری دا کەوا خۆی فیری رۆیشتن لەسەر ستایلی مریشک بکات.

هەوڵیدا و هەوڵیدا و رۆژ بووە هەفتە و هەفتە بوو بە مانگ و مانگیش بوو بەساڵ .هەر لەسەر زەوی دەرۆیی و دەرۆیی.

لەکۆتایدا گەیشتە ئەو دەرەنجامەی کەوا موستەحیلە بتوانێت وەک مریشک بروات. بۆیە سەرکەوتوو نەبوو!

بریاریدا بگەرێتەوە سەر رۆیشتن و ستایلی ژیانی خۆی.

بەداخەوە، کات درەنگ بوو. رۆیشتنەکەو فڕینەکەی خۆشی لەبیرکرد.

هەوڵی دا بە فرین لەسەر روبارێک بپەریتەوە و نەیتوانی و کەوتە ناو رووبارەکە و خنکا.

لینکی پۆست

لەسەر شەڕی نێوان ئۆکرانیا و ڕوسیا