بەڕێزان، با هەندێک پێشبینی و شیکردنەوەکانی خۆم بۆ چەند مانگی داهاتووتان پێبلێم:
یەکەم: مۆدێلی سیاسی دوای ٢٠٠٣ بریاری ئیعدامی بۆ دەرچووە و جێبەجێکردنی دەستی پێکرد. چۆن داعشیان لەناوبرد، ئەوهاش کۆتایی بە ماعش (المقاومة الاسلامية في العراق و الشام) دەهێنن لەعیراق. سونەکان چیان بەسەرهات لەدوای گاڵتەکردن بە ئەمریکا، شیعەکانی حوکمی ئێستای عیراق خراپتر. ئەو گاڵتەیەی کە داوای پاریزگاری لێبکەی و دواتر مووشەکی پێوەبنێی! لەهیچ جێگایەک نەبووە. نمونەی کۆریا، ئەڵمانیا و یابان لەپێشمانە. ئەوان نەیانوێرا ئەو کارە بکەن، کۆمەڵێک لە خەڵکی بەڕەڵای جاش ئەوکارەبکەن و حکومەتیش هیچیان بەرامبەر نەکات، مانای فینیتۆیە.
دووەم: گۆشەگیرکردنی عیراق لەلایەنی ئابووریەوە. ئێران هەمیشە لەبەرژەوەندی دابووە کەوا حکومەتێک لەبەغدا حوکم بکات کە دۆستی ئەمریکا بێت. ئێستا ئەمریکەکان لەوبابەتە بەچاکی تێگەیشتوون. هەموو پارەی عیراق لەبن دەستی ئەمریکایە. کە سیستەمی سویفتی راگرت، یەعنی دەگەرێینەوە سەردەمی نەوت بەرامبەر خۆراک. قابیلە عیراق لە روسیا گرنگتربێت؟ ئەو ئیشەش بۆ ئەوەی پەڕوباڵی ئێران بکات. ئەوان دەڵێن، عیراق بخنکێنە، ئێران لەسەرزگ بۆت دێت. ئێستا لەئەمریکا، سیستەمی حوکمرانی عیراقی جیاوازی نەما لەگەڵ ئێران. داڕوخانی دیناری عیراقی شتێکی حەتمیە. خۆتان بۆی حازربکەن تکایە.
سێیەم: ئێران ئامادەنیە شەڕ لەگەڵ ئەمریکا بکات لەسەر عیراق. بە ئێرانیەکان وتراوە، ئەوانەی زیانیان بە ئەمریکا گەیاند، ئەگەر لە کۆشی خامەنئی بێت دەیکوژین. ئیران لەو پەیامە گەیشتووە. کە ترامپ بێتە سەرحوکم لەئەمریکا، کە ئەگەرێکی زۆرە، دارکاری دەست پێدەکات. پارتی و یەکێتیشی لێبیبەری نابێت خۆیان چاک نەکەن. سەیری وێبسایتی قونسولیەی ئەمریکا بکەن و ببینن چۆن خۆیان بەدووردەگرن لەپشتیوانی راستەوخۆی پارتی و یەکێتی. ئەمریکا نە ترەمپە نە بایدن. ئەمریکا (CIA) و ئاسایشی نیشتمانی و سوپای ئەمریکایە. بەڕای شەخصی خۆشم، ناڕازین لە ڕیگای بەریوەبردنی حکومەتی هەرێم. ببینن چۆن پێشوازی لە رۆژنامەنوس و نوسەرەکانی دژە دەسەڵاتی ئیستای کوردستان دەکەن. تێبگەن!
چوارەم: چۆن ماوەیەکیان دانا بۆ صدام عیراق بەجیبهڵێت، شتێکی ئەوهاش بۆ سەرجەم سیاسیە گەندەڵەکانی عیراق دانراوە. من لەجێگای ئەوان بم ئیستا، چم هەیە لە سەروەت و سامان، دەیفرۆشم و عیراق بەجێدەهێلم. چونکە راپەرینی خەڵکی عیراق شتیکی حەتمیە لەماوەی داهاتوو. بڕۆن باشترە لەوەی وەک صدام بکەن و عیراق کاول بکەن. شەڕی ئەمریکا نەکەن بۆ ئێران. لەئێرانیەکانیش مەترسێن. ئەوان ئەوەندە گەمژەنین شەری ئەمریکا بکەن. تەنازول لەدوای تەنازول دەکەن. مەگەر ئاخوند ئینگلیز نەبن؟! و ئینگلیزیش ئەوها بە ئاسانی ئێران بداتەوە ئەمریکا؟!
ئەڵمانیایەکی زرت و زەبەلاحی خاوەن ئابوری ٥ ترلیۆنی بڵێت ئەمریکا بەجێم مەهێلە، ئەتوو چی هەی قەشمەر داوای ئەوەی بکەی بەجێتبهێلیت؟! ئەمریکا نەبێت ئەتوو دەتوانی یەک بەرمیل نەوت بفرۆشی؟ لەبیرت چوو کە ریگەی فرۆشتنی نەوتیان لێگرتی چت بەسەرهات؟ بەتەمای صین و ئیران و روسیا خۆیان لەسەرتۆ خراپ بکەن؟! لۆ هەتاکوو ئیستا بەهەر ٣ دەوڵەت ٣ ملیۆن دۆلاریان یارمەتی ئینسانی پێشکەشی عیراقیەکان کردیە؟! نەلێن ئەمریکا پێویستی بە سەروەت و سامانی عیراقە! بەس ئابووری یەک ویلایەتی ئەمریکی وەک کالیفۆرنیا ١٥ بەقەد ئابوری عیراقە. ئەها بەراست، یەکەم شەریکی تیجاری عیراق چینە نەک ئەمریکا. ساڵانە دەیان ملیاری عیراق بۆ چین و ئیران..
https://www.reuters.com/article/idUSKBN2AJ29F/