ڕۆژێک، پیاوەکە وەک هەمیشە لە کارەکەی گەڕایەوە، دوای خواردنی نانی ئیوارە، بە هاوسەرەکەی گوت کە هەفتەیەکی تەواو لەگەڵ سەرۆکەکەی گەشتێکی ڕاوکردنیان هەیە بۆ کەنەدا و دەرفەتێکی باشە بۆی بۆ ئەوەی ئەو پلە بەرزە بەدەستبهێنێت کە ماوەیەکی درێژە مەبەستیەتی.
ژنەکە زۆر پەرۆش و دڵخۆش بوو چونکە مێردەکەی دەرفەتێکی باشی لە کارەکانیدا بەدەستهێنابوو و ئەو پلە بەرزکردنەوەیەی کە دەیەوێت بەدەستی دەهێنێت و مووچەکەی زیاد دەکات. پیاوەکە داوای لە هاوسەرەکەی کرد کە جل و بەرگی بەشی هەفتەیەک ئامادە بکات و بیخاتە ناو جانتای سەفەرەکە جگە لە سندوقی ماسیگرتن و چەقۆکە، هەروەها داوای لێکرد لەبیری نەکات بیجامە ئاوریشمییە شینەکەش دابنێت. ئەمشەو دەڕوات و پەلەیەتی.
ژنەکە کەمێک سەری سوڕما لەمەسەلەی پیداگری پیاوەکە لەسەر بێجامە شینە ئاوریشمیەکە. بەڵام لە هەر حاڵەتێکدا ئەوەی مێردەکەی داوای لێکردبوو ئامادەی کرد و پیاوەکە ماڵئاوایی لێکرد و بۆ گەشتەکەی ڕۆیشت. دوای هەفتەیەکی تەواو پیاوەکە گەڕایەوە ماڵەوە. ماندوو بوو، بەڵام بە باشی و دڵخۆش دەرکەوت. ژنەکە بە خۆشییەکی زۆرەوە پێشوازی لێکرد و لێی پرسی: ئایا ماسی زۆری گرتووە یان نا؟
پیاوەکە یەکسەر وتی: بەڵێ ئازیزم، زۆر جۆری نایابم گرتووە لە ماسی، بەڵام تێنەگەیشتم بۆچی بیجامە ئاوریشمی شینەکەت بۆ دانەنابوم وەک ئەوەی داوام لێکردی، یان لەبیرت چوو؟
وەڵامی ژنەکە ئەوە بوو: دامناوە دڵەکەم. لەناو سندوقی ماسیگرتندابوو.!!
ژنەکە بۆی دەرکەوت کەوا پیاوەکە نەچووە بۆ ماسیگرتن و بە فێڵێکی ئەوها ئاسان درۆزنی ئەوی بەدەرخست. ئەگەر رۆیشتبا بۆ ماسیگرتن، ئەکید سندوقی سنارە و ماسیگرتنەکەی دەکردەوە و بێجامەکەی دەدۆزیەوە؟! وانیە ئەدی...هههههه