دەگێرنەوە لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوو، بەندکراوێک هەبوو لە ئەڵمانیا بەناوی شمیت. سەرجەم بەندکراوەکانی تر سەیریان بەباشی مامەڵەی پاسەوانەکانی بەندیخانەکە لەگەڵ کاک شمیت دەهات. لەگەڵ سەرجەم بەندکراوەکان خراپ بوون تەنها لەگەل کاک شمیت نەبێت. لۆیە هەمووان بە کەسێکی سیخور سەیریان دەکرد.
خۆیان پیرانەگیرا و لێیان پرسی، بێزەحمەت کاک شمیت، نهێنی باشی پاسەوانەکان لەگەل تۆ چیە؟ شمیتی زۆروەڕ خۆی پێنەگیرا و لەبنی کدوی دا. نهێنیەکەی لۆ ئاشکرا کردن و پێی گۆتن، هەرجارێک کە نامە دەنێریت، بەدرۆ باسی باشی پاسەوانەکان لەگەل سەرجەم بەندکراوەکان دەکات و ناوی یەک یەکیان دەهێنێت چونکە باش دەزانێت ئەوان سەرجەم نامەکان دەخوننەوە.
هەفتەیەکی پێنەچوو، پاسەوانەکان دەردەکیان دا کاک شمیت، ئاسمانیان بە ملەوەنی پێشاندا. شمیت سەیری پێهات کە لەپر ئەو پاسەوانانە ئەوها گۆڕان. لە بەندکراوەکانی دیکەی پرسی، چیتان نووسی لەنامەکانتان. سەرجەمیان نوسیبویان: پاسەوانەکان ئیستا باشترن لەگەلمان، زۆر سوپاس بۆ کاک شمیت کە فێری کردین چۆن پاسەوانەکان فریو بدەین.
بەداخەوە لەلای ئیمەش کەلتورێکی زۆر سەقەتی قسەکردنمان هەیە. ددو ددو ددو دەڵێ و دەڵێ. گلەیی لەو دەکات و جون بەو دەدات و قسەی حەلەق و بەلەق و دووبارە و بێتام دەکات و واش دادەنێت ئەرسطۆیە قسان دەکات. کۆی هەموو قسەکانیشی ٥ ڕستەی باشی تێنابێت کەسوودی بۆ خۆی و کۆمەلگەکەی هەبێت. لەبلەبانین لەقسەکردن و کرداریشمان فت. ناتوانین دوو وتار بنوسین کەچی لەقسە کەس نابێت منافەسەمان بکات. ئەوە پیچەوانەی کەلتوری میلەتانی پێشکەوتوە. قسەکردن لەلای ئەوان بەحسابە و بارستایەکی زۆر لەبۆ قسەکانیان دادەنێن.
in Posts