گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ دێتە زانکۆیەک لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان. فەقیرەی خەنی بووە کەوا لە کۆلیژێکی بەرز وەرگیرایە. نازانێت دەکەویتە بەردەستی کۆمەلیک لە مامۆستای زانکۆی سایکۆ و کەسایەتی ئاڵۆز. دروشمی دڵسۆزی لەلایان بریتیە لەشکاندنی کەسایەتی ئەو بەستەزمانانە. ئەو بە قات و ریباط دێت و دەچیت لووتی لە ئاسمانە و بەوان دەڵیت من زەبەلاحم لە زانست و ئێوەش نەزان و نەفامن.
پەیامی شاردراوەی و هەندێک جار ئاشکرای ناخی ئەو سایکۆیانە: کاتێک من بەشداربووم لە رەوانەکردنی ئەپۆلۆ بۆ سەر مانگ و ئیوە لەدایک نەببون. هەی ترحێو! وەک ئەوەی نەزانین ٩٩% تویژینەوەکانی یەک توری ڕزی ناینن و هیچ ئیزافەیەکی حەقیقی نەبووین بۆ مەعریفە.
ئەو خوێندکارە داماوە چاک دەزانێت ئەو مامۆستایە بە قەبارە زلە و بەتەمەن گەورەیە، بەڵام نازانێت بە مێشک هەر ئەو خوێندکارەی ئامادەییە کە لە ژیانی راستەقینە دابراوەو لە خویندن بۆ خویندن و دەرەجەی بەرز لەسەر کاغەز بۆ دەرەجەکی بەرزتر لەسەر کاغەز بووە ژیانی.
زۆرێک لەو مامۆستایانە وادەزانن ئەو دەرەجانە بۆ ئەوە هاتوون کەوا بیانکا بە منەت بەسەر منداڵی خەڵک و پۆزی پێوە لێبدات و کاک دکتۆر کاک دکتۆری پێوە بلکێت. بەداخەوە زۆرێک لەو مامۆستایانە لە مانای راستەقینەی ژیان تینەگەیشتوون و لاشەی گەورەن بەڵام مێشکی منداڵی توڕە و بەناز و فیزیان لەسەرە. لەگەڵ هینی خۆیان بەشەڕ دێن. بۆیەش تێبینی بکەن، زۆربەیان فاشلن لە پەروەردەکردنی تەنانەت منداڵەکانی خۆشیان. لەگەڵ ڕیزم بۆ کەمینەک.
in Posts