لەسەر زانکۆکانی داینگە

ەسەر زانکۆکانی "Half-Day Care"

هەر بەجدی، دەزانن زۆربەی زانکۆکانی ئەو هەریمی کوردستانەم وەک دامەزراوەیەکی "‌Half-Day Care" واتە "داینگە/باوانگەی نیورۆژی لاوان" م دێتە پێش چاو. لاوی تەمەن ١٨ ساڵی وەک منداڵی ١٨ مانگی دێنە ناو حەڕڕڕەمی ئەو زانکۆیانە و فەقیرانە وادەزانن فێربوون بریتیە لەوەی رۆژانە بچنە محازەرەیەکی سەقەتی دزراو و دواتریش بڕۆن لە کافیتریا برنج و فاصۆلیای سادە بخۆن و جەو بە گوێگرتن لە ئارام شەیدا وەربگرن. دەڵێی مونتەدایەکی خۆدەرخستن و یەکترناسین و دڵداری و یاری ئۆکەی و دۆمینەیە.

ئەوەی بەدریژایی ٤-٦ ساڵ ئەو لاوانە فێری دەبن بە ٦ مانگ، زۆر لۆ هەر کەسێک بهێنی زۆر بەجوانتر فێری دەبێت. جارێ باسی ئەوەی ناکەم کە ئەو جیلە نوێیەی یوتیوب بێتە زانکۆ، چ دەقەومیت. زۆربەیان ئەوەندە بەزانیارین کەلەتەمەنی ١٢ ساڵی بەقەد زۆریک لەوان زیاتر دەزانن و ئینگلیزیەکەشیان لە ئینگلیزی زۆربەی هەرەزۆری مامۆستاکانی زانکۆ باشترە.

لەجێی سەرۆکی هەر حکومەتیک بام، بەدزی تێستەکم دەکرد. بە زۆرێک لەسەرۆک زانکۆ و مودیرعامەکانم دەوت، فەرموو ئەوە ئیقامەی نەرویج بۆ خۆت و منداڵەکانت. ئەوکات دەمانزانی چەندیان ولاتەکەیان بەئیقامەکی نەرویج دەگۆڕننەوە.

بەڕای ئیوە چەند لەسەدی ئەوان؟

لینکی پۆست

لەسەر ئەلینا ڕۆمانۆڤسکی