لەسەر ئێمە و ئەوان


کە بروانامەکانی چەندین خولی ناوازە لێرە بلاوناکەینەوە، مانای ئەوە نیە کە بروانامەمان نیە.

کە وێنەی خۆمان لە پاریس و بەرلین و دالاس لە فەیسبوک/ئینستاگرام/لینکدئین بلاوناکەینەوە، مانای ئەوە نیە کەئەو شوێنانەمان نەدیتبێت.

کە مەنجەڵە دۆڵمە لەسەر سینی ناڕیژین لەسەر پۆستیکی ئینستاگرام/فەیسبووک، مانای ئەوە نیە کەدۆڵمەمان نەخواردیە.

کە وێنەی خزم و کەس و کار بەجلی نەشتەرگەری بلاوناکەینەوە، مانای ئەوە نیە کە گرنگی بەوان نادەین.

کە وینەی ماچکردنی دەستی دایک و رێزی باوک ناکەینە پۆست، مانای ئەوە نیە کە بێ بەهان لەلامان.

کە لاپەڕە/بەرگی کتابێک وێنەناگرین و پۆستی ناکەین، مانای ئەوە نیە کە ئیمە کتێب ناخوێنینەوە.

کە بەشانی دەستکەوتەکانی خوشک و برا و منداڵە نزیکەکانمان هەلنادەین لێرە، مانای ئەوە نیە کە ئەوان فاشیلن.

کە تێدی بێر لە ڤالانتاین ناکەینە پۆست، مانای ئەوە نیە کە هەموو رۆژێک ڤالانتاین نیە لەلامان.

کە وینەی خۆمان لەفەیسبووک لە کەعبە بلاوناکەینەوە، مانای ئەوە نیە کە تەوافی ماڵی خوامان نەکردبی.

کە وێنەی خۆمان لەگەل هاورێکانمان لە فەیسبوک/ئینستاگرام بلاوناکەینەوە، مانای ئەوە نیە کە هاوڕێمان نیە.

هتد...

لەجیاتی ئەو جۆرە پۆستانەی لەفەلەکی خۆتی مەزن و میهرەبان دەسورینەوە، پۆستێک بکە کەسوودی بۆ هەموان هەبێت. نەک پێیان نیشاندا کە تۆ لە لوتکەی و ئەوان لە بنکەن.

Learn more

Start writing here...

چیرۆکی ترەیسی هال