لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی یەکێک لە پەیامنێرەکان لە ئەنگێلا مێرکل دەپرسێت، تێبینمان کردیە کەوا بەڕیزتان چەندین جارە ئەو قاتە لەچەندین بۆنە لەبەر دەکەن، ئایا قاتی ترتان نیە؟
مێرکل: من فەرمانبەرێکی حکومیم، مۆدێلێکی سەر شانۆکان نیم.
لە یەکێک لەکۆنگرە رۆژنامەوانیەکانی تر پەیامنێرێکی تر لە مێرکل دەپرسێت: ئایا خزمەتکارتان هەیە لەماڵ؟
مێرکل: نەخێر بەدریژایی ژیانم خزمەتکارم لە ماڵ نەبووە. خۆم و هاوسەرم سەرجەم کارەکانی ناو ماڵەکەمان لۆخۆمان دەکەین.
ئەو مێرکلەی کە سەرۆکی وڵاتیکی داهات ٥ تریلیۆنی بوو، ئێستاش لە شوقەیەکی سادە لە بەرلین دەژیت. ١٨ ساڵ حوکمی ئەلمانیای کرد، یەک سەرپێچی یاسایی نەکرد. نە یەختی هەیە نە تەیارەی تایبەت. نە بیتاقەی یانەسیبی دایک و باوک بەرپرسی لۆ دەرچووە، نە بەپارە دکتۆرای لە فیزیای کیمیایی هێناوە.
نە خۆی بە رەمز دەزانێت نە حەزیشی لێیە بەرەمز سەیری بکەن. نەسرودی ئەی رەقیبی ئەلمانی دەیجولاند نە واهاتن پێشمەرگەی ئەڵمانی مە. بەڵکو ئەو لەکۆتا ئاهەنگی خواحافیزی داوایکرد گۆرانی میشە ماین میشەی (https://lnkd.in/dwM2GZJF) لەجیاتی سوردی نیشتمانی لۆ لێدەن، کەچی هەردەم نمونەی نیشتمان پەروەرترین هاوڵاتی ئەڵمانیا بوو.
بۆ ناچنە سەر گووگڵ ماپ و بەراوردی شوقەکەی مێرکل لەگەڵ کەلاوەکانی بەرپرسە داماوەکانی خۆمان بکەن؟
تێبینی: لەوانەیە سیاسەتی میرکل لەگەڵ روسیا تیبینی زۆر لەسەر بیت، بەڵام ئەوە بابەتیکی ترە.
Start writing here...