دەوترێت سوڵتان سلێمان قانونی پاشای عوسمانی...
داوای کرد ئەندازیارێکی بۆ بهێنرێت کە بە زانست و لێهاتوویی متمانەی پێکرابێت، بۆیە ئەندازیارێکی بەڕەچەڵەک ئەرمەنی بۆ هێنرا کە ناوی میمار سینان بوو.
ئەرکی ئەو ئەندازیارە بریتی بوو لە سەرپەرشتیکردنی ڕوخاندنی یەکێک لە کۆشکە کۆنەکان و دروستکردنی کۆشکێکی نوێ لە شوێنی خۆی. دوای تەواوبوونی روخاندن و دروستکردنی ئەو کۆشکانە، سوڵتان بانگی کرد و ئەندازیارە ئەرمەنیەکە پێی وت: کاتێک کۆشکەکانم دەڕوخاند، وەجبەیەک کرێکارم بەکارهێنا، دواتر بۆ دروستکردنەوە کرێکارەکانم گۆڕی و کرێکاری دیکەم بەکارهێنا.
سوڵتان پرسی: کەواتە بۆ وات کرد؟ ” ئەندازیارەکە وەڵامی دایەوە: “مرۆڤ بۆ وێرانکردن و مرۆڤ بۆ ئاوەدانکردنەوە، وە هەرکەسێک دەستی ڕوخان و تێکدانی هەبێت، شیاوی ئەوە نیە بۆ بنیاتنانەوە بەکاری بهێنی.”
سوڵتان سەرسام بوو بە حیکمەتی ئەندازیارەکە و وەک ڕاوێژکاری خۆی دەستنیشان کرد و دواتر گەورەترین بیناکانی دەوڵەتی تەحویلی ئەو ئەندازیارە دەکرد.
وانەی لێرەدا ڕوونە
** دروست نییە ئەوانەی وڵاتیان وێران کرد دەست بە ئاوەدانکردنەوەی بکەن، چونکە هەرکەسێک شایستەی پێسپاردنی تێکدان بێت شیاوی ئەوە نیە ئاوەدانکردنەوەی پێبسپێری**
in Posts