لەسەر ئەلینا ڕۆمانۆڤسکی

ژنێکی باڵوێزی کارامە و بوێر: ئەلینا رۆمانۆڤسکی، وەک بەهێزترین باڵوێزی بیانی لە مێژووی هاوچەرخی عیراق.

ئەو ژنە بەڕێزە خاوەن ئەزمونە ٤١ ساڵیە لەبواری رۆژهەلاتی ناوەراست، وەک ماڵیکەرێکی خوای چینی فەرمانڕەوای گەندەڵی عیراقی ئێستا لەجەنگێکی نەپچراوەیە دژ بە هەموو ئەوانەی خواکانیان دۆلاری ئەمریکی دزراوە. ئەو چینە گەندەڵە ئەوەندەی لەو ژنە بەرێز و ئازایە دەترسن لە ١٠ پیاوی حاکم و باڵوێزی ئەمریکی نەترساون (مەبەستم پۆل بریمەر، نیگرۆپۆنتێ، زەڵمای خەلیلزاد، رایان کرۆکەر، کریستۆفەر هیل، جێفری، کریستۆفەر هیل، رۆبەرت بیکرۆفت، ستیوارد جۆنز، دۆگلاس سلیڤان، جۆی هوود و ماثیو تۆیلەر).

ئەو ئەمریکایەی وای لە سوپایەکی لاوازی وەک سوپای ئۆکرانی کرد چۆک بە دووەم سوپای جیهان دابدات و ئینجازی هەرە سەرەکی لە هەفتەی رابردوو بەرەوپیشچوونیەتی بە مەسافەی ٢٣١ مەتر دوای ٩ مانگ شەر لە باخموت، لەتوانای دایە ئەو چینە گەندەڵەش تەقڵە پێ لێدات. دوابەدوای پێداچونەوەی سیاساتی هەڵە ئەمریکا لە عیراق لەلایەن باربارا لیف (کە ئەویش ئافرەتێکی ئیکسترا پسپۆڕە)، رۆژی حەشری گەندەلکاران وردە وردە نزیکدەبێتەوە.

من لەگەڵ ئەوە نیم ریشەکێشی گەندەڵی و سزادانی گەندەڵکاران لە وڵاتێک بە باڵوێزێک بسپێرین، بەڵام خۆ ١٠٠ قات باشترە لەوەی ٣ جیلی دیکە لەسەر سنگمان بمێنن و بەتەنیا دژی ئەو زمرە پیسە بجەنگین.

تەمەننای سەرکەوتن و تەمەن درێژی بۆ خاتوو ئەلینا.

لینکی پۆست

٢٥ پەندی پێشینانی سۆمەری و ئاشوری و بابلی