یەکەم ئامۆژگاری کە بیستم بەر لەوەی بچمە ئەڵمانیا بۆ خوێندنی دکتۆرا ئەوەبوو: ڕاستی نەکەی جیگەی خۆت لەبۆ ئافرەتێک یان یەکێک لەخۆت گەورەتر لەتەمەن چۆل بکەیت هەرچەند ببینیت ئەو کەسە پیر و لاوازە. یەکەمجار ئەو قسەم لەلا سەیر بوو چونکە دژی کەلتوری خۆمانە کە ئافرەت و پیر و لاواز دەبردرێنە پیشەوە و جیگایان بۆ چۆل دەکرێت.
ئیستاش ناتوانم ئەو ئامۆژگاریە جیبەجی بکەم. بەلام لەپشت ئەو رەتکردنەوەی یارمەتی پەندێک هەیە لە رۆژئاوا کە یارمەتیدان لەسەر ئەساسی تەمەن و رەگەز دەبیت بە هەموو شیوەیەک رەتبکرێتەوە. هۆکارەکەشی یەکسانیە. ئەوانەی کە جیگاکانیان بۆ چۆل دەکریت وا هەست دەکەن کە تۆ بەلاواز دەیانبینی. ئەوەیان زۆر پیناخۆشە. بۆیەش یارمەتی تۆ رەتدەکەنەوە.
بێینە سەر کۆمەڵگەی خۆمان، ئەو هەلهەلە لێدانەتان لیدیارە لەبۆ چەند کارسازێک لەسەر ئەساسی رەگەزی دەکرێت؟ بەحسابی ئەوانەی کە هەلهەلە لێدەدەن ئەوە پشتیوانی لەمافی ئافرەت دەکەن. بەڵام لە راستیدا پەیامێکی زۆر خراپە بۆ ئافرەت و یەکسانی جێندەر. چونکە کرۆکی ئەوە بریتیە، ئەها ئافرەت دەتوانی دوکان دابنێت و فەلافل بفرۆشێت! ئەها ئافرەت دەتوانێت میوە بفرۆشیت! ئەها ئافرەت دەتوانێت ببێت بە شوفێری تەکسی... ئەها ئافرەت دەتوانیت...هتد.
مەگەر ئافرەت مرۆڤ نیە!!
بۆیە، تۆی ئافرەت، هیچ کاتێک نابێت دڵت بەوە خۆشبێت کەلە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پۆستێک لەسەر کارەکەت دەکەن بەس لەبەر ئەوەی کە ئافرەتی. رەتیبکەوە یەکسەر. دیوەکەی تری سوکایەتی کردنە بە تۆ. ئەگەر تۆ داوای یەکسانی دەکەیت، دەبێت لەسەر ئەساسی ئەرک و ماف بێت. هەر چ نەبیت ئەو ئەرک و مافە لەو بوارانە بێت کە بەهەردوولا دەکرێت.
ئەمن ئەگەر خاوەن خواردنگەیەک بم و شێفێکم پێویست بێت، ئافرەتێک و پیاوێک تەقدیمی ئەو پۆستەیان کرد. چێشت بە هەردولا حازر دەکەم وەک تێست. چێشتی کامیان تامی خۆشتر بوو ئەو وەردەگرم. نەوەک بێم بڵیم وەڵا لەبەر ئەوەی ئافرەتە و ئیشەکەش زیاتر ئافرەت دەیکات،ئافرەتەکە وەربگرم. بەو کارەم تەعەدام کردە سەر یەکسانی.
خۆ پەرلەمانەکانی ئەوانتان لێدیارە:
ئەڵمانیا: ٣٥% ئافرەتە
بەریتانیا: ٣٢ %ی ئافرەتە
فەرەنسا: ٤٠%ی ئافرەتە
ئەمریکا: ٢٣.٦% ی ئافرەتە
بەپێی داتای ٢٠١٩..
ئەوە مانای ئەوە نیە کە ئەو دەولەتانە مافی ئافرەت نادەن. بەڵکو لەوانەیە پێچەوانەکەی زۆر راستتر بێت.