ئەگەر ژنەکە منداڵی خۆی فێری خوێندن بکات ئەوە "بێکارە"، بەڵام ئەگەر منداڵی خەڵکی فێری خوێندن بکات ئەوە مامۆستایە!
ئەگەر هەمان ژن گرنگی بە نەخۆشی ماڵێک بدات ئەوە "بێکارە"، بەڵام ئەگەر گرنگی بە نەخۆشی خەڵک بدات ئەو پەرستار/دکتۆرە!
دیسان هەمان ژن ئەگەر ماڵەوە خاوێن بکاتەوە یاخود چێشت لێبنێت ئەوە " بێکارە"، بەڵام ئەگەر ماڵ/دامودەزگای خەڵک پاکبکاتەوە یاخود چێشتیان بۆ لێبنێت ئەو کارگوزارە یاخود چێشتلێنەرە.
ئەگەر دایکی کوڕە کاک دکتۆرەکە/كچەدکتۆرە خانەکە لەبەیانی هاتاکو ئیوارە خەریکی جل شوشتن و گرنگیپیدان بێت بە مالەوە ئەو" بێکارە" ، بەڵام کور و کچکە کاک دکتۆر و دکتۆرە خانی پاڵەوانی سەرکەوتنەکانن لێرە.
in Posts