گەلێک لەمێژە خەفەت لەو زمانەی دەخۆم کە یاساکانی پیدادەریژرێت یان نوسراوەکانی پێدەنوسرێت.
کەدەڵێت پالپشت بە نوسراوی ژمارە ١٢/ ٤٩٢٦٨٠٣٥٤٨٩٢٠٨٣٤ / ١٥٦٢٦٥٧٣٦٧٣٦٤ لەبەرواری ١٢ی ئایاری ٢٠١٨ی و فەرمانی کارگیریمان ژمارە ١٤/ ٩٢٧٨٨٣٧٣٨٣٦/ ٠٩٨٩٣٨٨٣٧٤ لەبەرواری ١٨ ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١ و بەگەرانەوە بۆ یاسای ژمارە ٤ لە برگەی ژمارە ٨ لە یاسای مەدەنی ساڵی ١٩٦٩، بریارماندا بە راگرتنی سەرجەم شایستە دارایەکانی پەوەندیدار بە پاداشتی مامۆستا فەتاح علیم، ئەمن لەجیاتی مامۆستا فەتاح ناوکم دەکەوی..ههههه
دە بە مامۆستا فەتاح علیمی بڵی کاکە پاداشت ناکرێیت چونکە یاسایی نیە و تەواو. ئەو هینان و بردنەتان لەچی.. دەزانین دەتانەوێت سەر لە مامۆستای فەقیر بشێوێنن. لۆئەوەی هەر تاقەتی نەمینێت کە ئەو هەمووە یاسایانە دەبینی. لەکوێ تاقەتی هەیە بچیت ئەو بڕگانە هەموی بدۆزیتەوە و گازندە بگرێت.
هەر لۆخۆشی، ئاماریک بکەی بەسەرجەم عەریزەکان و داواکاریەکان، ٩٠% ی "تکایە ڕەزامەندی بفەرموون" ی تیدایە. ئەوە مۆدێلە ئیستا...ههههه،
Start writing here...