لەسەر تاقیکردنەوەی ئاش

یەکێک لە جوانترین تاقیکردنەوە کۆمەڵایەتیە دەروونیەکان بە "تاقیکردنەوەی ئاش" ناسراوە.

ئەوەی گەنجە قژ دەفتەریەی کە چاکەتێکی سووری گەشی لەبەردایە خۆبەخشە، ئەوانی تر ئەکتەرن. ئیستا داوا لە هەمووان کرا هێڵێک هەڵبژێرن کە درێژییەکەی یەکسان بێت بەو هێڵەی لە لای چەپەوەیە.

ئەکتەرەکان هێلە هەڵەکان هەڵدەبژێرن، خۆبەخشەکەش سەرەڕای زانینی هەڵەکە کاریگەر دەبێت بەڕای ئەکتەرەکان و ئەویش لەکۆتایی هەڵەکە هەلدەبژێرێت.

ئەوە جوانترین نمونەی کاریگەری کۆمەڵگەیە لەسەر ئێمە. سەرەڕای زانینی ڕاستییەکان، بەڵام زۆرجار وەک زۆرینە لاسایی دەکەینەوە و هەلسوکەوت دەکەین. چیرۆکی مێگەلە مەرەکەی میسیۆ پانۆرژی ئەوەی کە لەپۆستیکی پێشووتر باسم کردبوو...


 لینکی ڤیدیۆ و پۆست

٤ مامۆستاکەی جیهانیان گۆڕی