بە هەزاران کێشە هەیە لەناو کۆمەڵگەی ئێمە و فیلمسازی کوردی هەر لەفەلەکی ئاغا و جوتیار و دووژنی و بەزمی بووک و خەسووە. بەڕاستی کە فیلم و درامای کوردی ئەو سەردەمەی ئێستا دەبینم، نەک هەر بێزم دەبێتەوە، بەڵکو ڕقیشم لەخۆم دەبێتەوە. وەرە میللەت هیچ غەمێکت نەبێت ورگ و مووچە و سیاسەتی ئاخر دەرەجە سەقەت نەبێت.
هەربەجدی خەڵک لەخۆی ناپرسی ئەو ئاستە زۆر خراپەی فیلم و دڕامای کوردی چیە. وەڵاهی ئەگەر وەزیری رۆشنبیری دەبووم، ٩٩٪ی بەناو ئەکتەری کوردی وەک حەمکۆ و شەمۆ و مام سەعید و ئەحمەد جۆلا و عەبۆ و جادر وشەعبان و عیرفان و هاوشێوەکانیان لەگەڵ ستافی سیناریۆ و دەرهێنان و دەنگ و ڕەنگ بە تۆمەتی پیسکردن و ژەهراوی کردنی هۆش و بیری خەڵک دەدەمە دادگا. داوای ١٠ ساڵ زیندانی و دەست بەسەرداگرتنی سەرجەم موڵک و ماڵیان دەکەم. چی سیدی و بەرهەمیانە لە ئەرشیف ڕەش دەکەمەوە. داوایەکی فەرمیش لە یوتیوب دەکەم کە سەرجەم ئەو کەچە بەرهەمانە ڕەش بکاتەوە. بەس وابزانم وەزیری ڕۆشنبیریش بەقەد ئەوان لە ڕۆشنبیری دەگات.
وەڵا بمرن باشترە لەوەی بەوانە بڵێن ئەکتەر. نەدەنگ، نە ڕەنگ، نە شیوە، نە ڕوخسار، نە چیرۆک، نە سیناریۆ، نە ڕەوشت.. کوڕە هەر لەناو ئەو کەچە فیلمانە بەیەکتر دەڵێن " خو*ڕی". حسابی ئەوە ناکەن منداڵ و هەرزەکار دەیانبینن. ئاخر دەرەجە سوکایەتی بە ئافرەت دەکەن. ئەرێ هەر بەڕاست، کوانێ جەماعەتی داکۆکیکردن لە پێگەی ئافرەت لەناو کۆمەڵگە؟ شیڕە شیڕ بەسەر ئافرەت و بانگکردنیان بە سوکی و گاڵتە پیکردنیان. وەڵاهی نازانم چ بڵێم ئەوەندە داخم لێیانە.
وەرە تەمسیلی ٥٠ ساڵ پێش ئێستا ٥٠،٠٠٠ جار باشتر بێت لەهی ئێستا!