لەسەر تەمبەڵی کۆمەڵگە


دوای ماوەیەک تێدەگات کە (خواردنەکەی خواردووە) دەستی لە بنی پەرداخەکە داوە.

ئێستا گیری خواردووە و ناتوانێت دەربچێت.

بۆ ئەوەی بژی، دەبێت پشت بە کەسێک ببەستێت کە دانەوێڵەی بۆ بهێنێت.

جارێکی تر دانەوێڵە دڵخوازەکەی دەست ناکەوێت و بۆیە ناچارە هەرچییەک لەناو پەرداخەکەدا هێنراوە بیخوات.

بەڕێزان، ئیستا بەراوردێک لەنیوان ئەو حالەتە و ئابووری عراق بکەن. شووشە پر لەدانەویلەکە خاکی عیراقە کەبەردەوام نەوتی لیدەردەهێنرێت و مشکەکە بریتیە لەگەلانی عیراق. رۆژێک دێت وەک ئەو مشکەمان لێدێت و چاومان لەوەدەبێت خەلکێک بەخیری خۆی یارمەتیەکمان بدات هەتا بژین. ئەوکات بەهەموو شتێک رازیدەبین.

ولاتێکی وەک عیراق ئەگەر بیەوێت بەزیندوویی بمێنێتەوە یەکەم هەنگاوی بریتی دەبێت لە بەرەلاکردنی بەستنەوەی دینار بە دۆلار و راستە هەتا دەگاتە نرخی راستەقینەی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ٣٥٧،٠٠٠ دینار وەک ئابوریناسان دیاریانکردووە، خەلکیکی زۆر بەتایبەت لە چینی هەژار دەکەوتە میحنەت، بەڵام ئەوە ریگا راستەکەیە هەتا بتەوێت بەردەوام بیت. کەخەڵک تیگەیشت لەپیناو داهاتووی نەوەکانی دوارۆژ دەبێت ئەو قوربانیە بدات و تیبگات لەوەی گەورەترین سامانی نیشتمانی مێشکە نەک نەوت، ئەو بایەعیەی کەدەدریت بۆ فەرمانبەری خاوەن داهاتی سەروو ١٠٠٠ دۆلار لەمانگێکدا رابگیرێت، ئەوکات دەبینن چۆن خەلک ناچار دەبێت مێشکی بەکاربهێنێت. لە رۆژهەلاتی ناوەراست ٣ دەولەت بەمانای وشە دەولەت هەیە ئەوانیش تورکیا، مصر و ئیران. سەیری ئەدای دراوەکانیان بکەن! هەموو شتیک دەکەن لەپیناو پەرەپیدانی پیشەسازی و توانای منافەسەکردن ئەگەر دراویان ٥ قاتیش بەرامبەر دۆلار دابەزێت. بەرزی نرخی ئەو دینارە یەکێکە لە گەورەترین تەگەرەکانی بەردەم پەرەپیدانی پیشەسازی ناوخۆ و پالنەری سەرەکی لێشاوی چونەدەری سەرمایەیە بەرەو ئێران و تورکیا.


بێینەوە سەر مەسەلەی مشکەکە: لەو چیرۆکە چوار وانە هەیە:

چێژی کورتخایەن دەبێتە هۆی تەڵەی درێژخایەن.

ئەگەر شتەکان ئاسانتر دەبن و ئاسوودە دەبیت، ئەوا لە دۆخی مانەوەدایت و وەک دابەستە دەژیت.

زیاتر لەدەست دەدەیت ئەگەر لێهاتووییەکانت بەکارنەهێنیت و ئارام بمێنیتەوە. بژاردەکانت تەواو دەبن.

پێویستە لە کاتی گونجاودا کارێکی دروست بکرێت ئەگەرنا هەموو شتێک کە هەتە لەدەست دەدەیت.

هیچ شتێک لە ژیاندا ئاسان نییە. ئەگەر ئێستا بێت، ڕەنگە شایانی ئەوە نەبیت ژیانت ئاسودە بێت. بەدلنیایەوە من یەکەم زەرەرمەند دەبم لە دابەزینی نرخی دینار، بەڵام ئامادەم بۆ ئەو سیناریۆیە چونکە تەنها من نیم کە شایستەی ئەو داهاتی نەوتەم. چەندین جیلی تر بەریوەن ئەوانیش شایەنی ژیانێکی خۆشن.

لینکی پۆست

پۆلینی کەلتور