لەسەر سیستەمی بانکی



وەرە ئەوجا خەفەت لەوەی نەخۆی، لە ولاتێک بژی ٢٦٠٠ ساڵ پێش ئیستا سیستەمی بانکی پەرەپیدا و ئیستاش ٩٩%ی میلەتەکی بانک بەکارناهێنێت و هەموو ئیشی لەسەر کاشە. ئاخر ئەو کاش سیستەمەیە کە قوری بەسەر عیراقدا کردیە و نازانی پارە چۆن دێت و چۆن دەروات.

هەموومان چاک چاک دەزانین کە عیراق بازارێکی دۆلارە نەک بۆخۆی بەتەنها بەلکو بۆ ئیران و سوریا. ئەگەر ئیران/سوریا بیانەوێت شتومەک لەبازاری جیهانی بکرن کەتەنها بە دۆلار دەکرێت زۆربەی کات، ئەوە فالتۆخانەی عیراقیان لەبەردەستە و دۆلار لەو بازارە بێسەروبەرە و بێ هیچ بەرامبەرەک و بەوەصلی وەهمی و چەندین بەکریگیراوی خۆفرۆش دەبەن. لەوانەیە ئەوە گەورەترین دزین بێت لە مێژووی ناوچەکە. هیچ بەلاتانەوە سەیر نەبێت هەمیشە و هەمیشە ئیران و سوریا پشتیوانی لەسەرۆک وەزیرانێکی عیراق دەکەن کە دۆستی ئەمریکا بێت.

هەر بۆیە، ئەرکیکی نیشتمانیە کەوا هەمووان لەپشت هەوڵەکانی ئەمریکا بن لە سنوردارکردنی ئالوگۆری دۆلار-دینار بەدەست چەند بانکیکی دیاریکراو. نەک لەبەر ئەوەی کە ئەمریکامان خۆشدەوێت یان نا، بەلکو لەبەر ئەوەی ئەوەی ئەمریکا دەیکات بنکۆلکردنی ریشەکانی گەندەڵیە لە عیراق. ئەو فێلە چیتر بەسەر ئەمریکا گوزەر ناکات چونکە هاوکێشە جیهانیەکان گۆراون.

یەک شتی دیکەش، خەلک هەیە لەو کوردستانەی خۆمان سەرەرای ئەوەی کەوا وەزیفەیەکی حکومی چەوری هەیە، دەست لۆ چەندین ئیشی تر دەبات و باج نادات. با وەک نمونە باسی دکتۆرەکان بکەین. کاکم دکتۆرە لە خەستەخانە و حەقدەستی نەشتەرگەری وەردەگرێت، مامۆستای زانکۆیە وموخەصصاتی زانکۆیی وەردەگریت، عیادەیەکی ئەهلی هەیە و رۆژانە بە سەدان هەزار بەبێ ترسێکی ئەوتۆ لەزیان بەدەست دەینێت، لەگەل دەرمانخاننە و نەخۆشخانە ئەهلیەکان دەستی هەیە و لەوێش پارە کۆدەکاتەوە، لەریکخراویکی نیودەولەتیش وەک راویژکار دامەزرایە و لە ئاخیریش باج نادات و جوینێش بە سیستەم و حکومەت دەدات. ئای لەو نیفاقە گەورە و ناشیرنە. ئەوان مەشینێکی بێرەوشت و نەفس نزمی کۆکردنەوەی پارەن. هەمان شت راستە بۆ سەرجەم فەرمانبەرەکانی کەرتی گشتی کە بێشەرمانە لە کەرتی تایبەت کاردەکەن و ریگە لە گەنجەکان دەگرن. بەبەدیجیتایزکردنی لێشاوی پارە، ئەوەی بن بەڕی دێتە سەر بەڕی و ئەوکات با باج نەدەن!!

بۆیە عیراق بەهەشتی پەیداکردنی پارەیە بۆ ئەو چینە. چونکە بە کوردی وبە پوختی سیستەمیکی بانکی و دیجیتایزمان نیە. ئەگەر بەخۆیان دەلێن پیاو با بتوانن لە ئەسکەندەنافیا وئەمریکا و ئوستورالیا و زۆربەی وڵاتەکانی دیکە وابکەن. بزانم حوکمەت گێیان لەبنەوە قوت دەکات یان نا!!

لینکی پۆست

چیرۆکی ماری ئان بیڤان