لەسەر سوودی خوێندنەوەی کتاب


مامۆستایەکی باش خوێندکارێکی گوێرایەل و سەعیکەری هەبوو.

ڕۆژێک خوێندکارێکە هاتە لای و پێی وت: من زۆر کتێب دەخوێنمەوە، بەڵام زۆر شتم لەبیر کردووە، توشی دڵەڕاوکێ بویتم، گومانم لۆ دروست بووە مەبەست لە خوێندنەوە چییە، ئەگەر ئەوەی دەیخوێنیەوە هەر لەبیری بکەی؟

مامۆستای ژیر ئەو کاتە وەڵامی نەدایەوە.

دوای چەند ڕۆژێک مامۆستا بێژینگێکی زۆر پیس و ژەنگاوی دا بە خوێندکارەکە.

مامۆستا داوای لە خوێندکارەکە کرد کە ئەم پاڵاوتە بەکاربهێنێت بۆ هێنانی ئاو لە نزیکترین ڕووبارەوە.

خوێندکارەکە سەرەتا بیرۆکەکەی بەدڵ نەبوو، بەڵام لەبەر خۆشەویستی مامۆستا نەیتوانی بڵێ نەخێر.

خوێندکار چووە سەر ڕووبارەکە و بێژینگەکەی پڕ کرد لە ئاو و گەشتی هینان و بردنی دەست پێکرد.

دوای چەند هەنگاوێک ئاوی ناو بێژینگەکە لە کونەکانەوە دزە دەکات.

دواتر خوێندکارەکە گەڕایەوە بۆ ڕووبارەکە و بیژینگەکەی دووبارە پڕکردەوە.

خوێندکارەکە بە درێژایی ڕۆژ ئەو کارەی کرد بەڵام نەیانتوانی ئەو ئەرکە تەواو بکات کە مامۆستا پێی دابوو.

بە ڕووخسارێکی خەمناکەوە گەڕایەوە لای مامۆستاکەی و وتی: نەمتوانیوە ئاوی ناو ئەم بێژینگە ڕابگرم، شکستم هێناوە.

مامۆستاکە زەردەخەنەکی کرد و وتی نەخێر تۆ شکستت نەهێنا

سەیرکە....

بیژینگەکە گۆڕاوە و لە نوێ دەچێت، لەکاتی هەوڵدان بۆ هەڵگرتنی ئاو. مامۆستا مانای ڕاستەقینەی ئەرکەکەی بۆ ڕوون کردەوە.

مامۆستا پرسی. 'چەند ڕۆژێک لەمەوبەر وتت زۆربەی ئەو شتانەی خوێندیتەوە بیرت دەچێتەوە، کەواتە مەبەستی ڕاستەقینەی خوێندنەوە چییە؟'

با وانەیەک لەم بێژینگە وەربگرین.

ڕووبار = کتێب

ئاو = زانیاری

بێژینگ = بیرکردنەوە

'گرنگ نییە ئەگەر نەتوانیت لەبیرت بێت.' بەڵام بە دڵنیاییەوە خوێندنەوە بیرکردنەوەمان تیژتر دەکات. وەک چۆن روباری کتێب کە پر لەئاوی زانیاریە بیژینگی بیرکردنەوەتی لە ژەنگ و پیسی خاوێنکردەوە ئەوهاش خویندنەوە هزرت خاوینتر و بریسکەدارتر دەکات.

Learn more

Start writing here...

لەسەر دەرچوون لە کۆمفۆرت زۆنی خۆت