کاریگەری تەماتەی کوێستان لەسەر تامی شلەی بامیە و فرۆشبازاری ئەو بەرهەم نیشتمانیە لەدەڤەری باڵەکایەتی
کاریگەری ئاوازەکانی نوری گەرمیانی لەسەر بەرەوپێشبردنی تەکنەلۆژیا لەهەرێمی کوردستان
کاریگەری شلەی فاصۆلیا لەسەر مزاجی نوێژکەرەکانی جەماعەت لەدوای نوێژی عەسر
کاریگەری دەمانچە لەسەر مەیلی هەڵگرانی بۆ بەکارهینانی لەدژی سەگە بەڕەلاکان لە دەڤەری بتوێن و پشدەر
فەلاقەکردن بە شووڕکە هەنار وەک پراکتیسی مێژوویی پەروەردەکردن، کاریگەری ئەرێنی و نەرێنیەکانی
خواردنەوەی ئاوی حەمامۆک لەنێوان ئەفسانە و ڕاستی گونجانی تەنها بۆ خەڵکی کۆیە
گرتنەوەی شێلم بەترش لەکۆیە و جیاوازی لەگەڵ ترشیات لەڕوانگەی زانستی و تەندروستیەوە
کولێرە بەڕوونی کۆیە: مێژووی سەرهەڵدانی و پەرەپیدانی
کاریگەری قەلەباچکە لەسەر ڕیژەی چۆلەکە لە بناری سەفین
شۆفێری تەکسی و رەهەندی دۆزی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست
ڕۆڵی نامەکەی سالم بۆ ناڵی لەسەر سەرهەڵدانی کێشەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جوگرافیای جیۆپۆلیتیکی تەتەرستان و پەیوەندی بە نەمانی شارستانیەتی مایا لە مەکسیک
کاریگەری شەرواڵی کوردی لەسەر بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کورد
کاریگەری باران بارین لەسەر خەوتنی دوای نیوەڕۆ لە پارێزگای هەولێر
کاریگەری ئاوێتەی ترشی فۆڕمالیک لەسەر کەشتیە مێژویەکانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لەدەریای خەزەر
.
.
.
هەر ئەو ناونیشانانە ماون بکرێن بە تێزی دکتۆڕا و ماستەر. ئەوەی هەتاکو ئیستا ماستەر و دکتۆڕای نیە، با یەکێک لەو ناونیشانانە بکاتە پرۆپۆزال و دوای ماوەیەک ٥٠٠ دەستخۆشی و ٥٠٠٠ لایکت بۆدێت و نازناوت دەبتە کاک دکتۆر یان مامۆستا. پەلە بکەن هەتا ئەو فرسەتە هەیە. دوایی دەڵین ئاااااخ چۆن ئەو هەلەمان نەقۆستەوە!