ئەگەر یەکێک هات و پێی گۆتی حالی حازر ٢ رەگەزنامەی ئەمریکی و رووسیم لەبەردەستە، کامیان لۆخۆت هەڵدەبژیری؟
ئەکید: ٩٠% ئەو خەلکەی ئیمە ئەمریکیەکە هەلدەبژێریت!
ئەو جارە یەکیکی تر هات و ئەتووی خستە دووریانی هەلبژاردن لەنیوان جنسیەی ئەلمانی و جنسیەی چینی. هەمان شت، ٩٠%ی خەڵک جنسیەی ئەلمانی هەلدەبژێریت.
ئیستا بابێینە سەر مەسەلەی شەری نیوان ئۆکرانیا و رووسیا. دەزانم لەناخی زۆرێک لە کورد حەزدەکات رووسیا سەربکەوێت. هەرچەندە چاک چاک دەزانی دۆشکە، کلاشینکۆف، ئاربیجی، بیکەیسی، راجیمەی کاتیوشا، ..هتد هەرچی ئەو چەکانەی کە کوردی پی قڕکرایە لەمیژووی هاوچەرخ زۆربەی رووسیە. هەرچەندە چاک چاک دەزانی، ئەگەر رۆژئاوا و ئەمریکا نەبونایە، ئیستا شتیک نەدەبوو بەناوی هەریمی کوردستان. لەبەر بەرژەوەندی خۆیان بێت یان نا، خۆ تۆ سوودمەندی لەوەی هەرێمێکت هەیە. کە داعش هات ئەوان نەبونایە ئیستا حالی شارەکی کوردستانت نەدەدیت ١٠،٠٠٠ کەسی کەمتر لیکوژرابی نیوە تاگشت شارەکەی خاپوور ببی. هەمووشتان دەبینن ئەگەر ئەمریکا نەبی، قەوارەی کوردی رۆژئاوا بای بای کردیە ولەعەفرینیشی خراپتر بەسەرهاتیە.
ئەوجا دێی و دەلیی داعش خۆیان دروستیان کرد. صدام خۆیان هینایان. شەری ژمارە ١٠٠ رۆژئاوا بەرپرسە لێی و ٥٠٠ بیردۆزی موئامەرەم لۆ باس دەکەی. هەمووشی وام نیشان دەدەی کە روسیا و صین دوو بەرخە بێتاوانەکەن کە ئەمریکا کافر و درندەکە دەیەویت لەناویان ببات.
دیمەوە سەر پرسیارەکەی یەکەم، سنووری پۆلەندا و بیلارووسیاتان لەبیرە کە هەزاران کورد لەسەر ئەو سنوورە کەوتبوون و ١٠کەس لە ١٠،٠٠٠ کورد رازی نەبوو لە بیلاروسیا بمینیتەوە و هەمووی هەولی ئەوەی دەدا بگاتە ئەلمانیا و بەریتانیا و هۆلەندا..هتد؟ ئەتوو بە رەوای دەبینی ئەو درندانەی بیلا رووسیا و روسیا بەسەر ئۆکرانیا سەربکەون و ئۆکرانیا ببتە بیلارووسیا، ئەو حەقەی بەخەڵکی ئۆکرانیا نادەی ئەوانیش وەک پۆلۆنیا و چیک و لاتیڤیا و لیتوانیا و سلۆڤینیا و سلۆڤاکیایان لیبێت و لەدەست ئەو رژیمە دیکتاتۆریە شموولیەی روسیا و چین رزگاریان ببێت؟!! بەراستی ئیزدواجیەتێکی سەیرە. شیزۆفرینیایەکە لەناو مێشکی هەموو کوردێک و عەرەبێک هەیە. ئیران و تورکیاتان لێدیارە خۆ؟ دەتوخوا بەراوردێک لەنیوان ژیرخانی ئابووری هەردوو وڵات بکەن! بزانن کامیان باشترن؟ لە ٧ ملیۆن سووری ئاوارە چەند ئاوارەی سووری رووی لە ئیران کرد؟
ئەو وێنەی خوارێ سەرگوزشتەی گشت قسەکانی منتان پیدەڵیت.
تێبینی: لەسەر کۆچی کوردان بەرەو رۆژئاوا، لەسەر نەفسیەتی کورد لە هەلاتن و چۆلکردنی شارەکان و ژیانیان لەبن چیا بیردۆزیکم هەیە و لە پۆستیکی تر لۆتان باسدەکەم.
in Posts