لەسەر شەپۆڵی سێیەم

شەپۆلی سێیەم بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی ئەزموونی بوو کە لەلایەن مامۆستای مێژووی ئامادەیی کالیفۆرنیا ڕۆن جۆنز لە ساڵی ١٩٦٧ دروستکرا بۆ ئەوەی نیشان بدات کە چۆن دانیشتوانی ئەڵمانیا توانیان کردەوەکانی ڕژێمی نازی لە کاتی جەنگی جیهانی دووەمدا قبوڵ بکەن.

جۆنز لەکاتی فێرکردنی فێرخوازەکانی دەربارەی ئەڵمانیای نازی وە لە کاتی ووتنەوەی 'مێژووی جیهانی مۆدێرن'دا، بەزەحمەتی زانی کەوا ڕوونی بکاتەوە کە چۆن گەلی ئەڵمانیا توانیان کردەی نازییەکان قبوڵ بکەن. لێرەوە بیرۆکەی تاقیکردنەوەیەکی پراکتیکی بۆهات و بڕیاریدا بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی وەک دەربڕینێک بۆ بانگەوازی فاشیزم دروست بکات.

لە ماوەی پێنج ڕۆژدا جۆنز زنجیرەیەک ڕاهێنانی لە پۆلەکەیدا ئەنجامدا کە تیایدا تیشک خرایە سەر دیسیپلین و رێکخراوەیی، بە ئامانجی دەستنیشانکردنی تایبەتمەندییە تایبەتەکانی بزووتنەوەی نازی.

لەماوەی ئەو ٥ رۆژەدا، بزوتنەوەی شەپۆلی سێیەم دەستی کرد بە گەشەکردن و بە سەدان کەس هاتنە ناو رێکخراوەکە. جۆنز هەستیکرد کەوا بزووتنەوەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەردەچیت.

ئەو خوێندکارەکانی ڕازی کرد کە بەشداری گردبوونەوەیەک بکەن کە تیایدا بانگەشەی ئەوە دەکات کە ڕیکلامی شەپۆلی سێیەمی کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە تەلەفزیۆنیدا نمایش دەکرێت. لەگەڵ گەیشتنیان کەناڵێکی بەتاڵ پیشانی قوتابیەکان درا. جۆنز باسی سروشتی ڕاستەقینەی بزووتنەوەکەی بۆ خوێندکارەکانی کرد وەک ئەزموونێک لەسەر فاشیزم، هەروەها کورتە فیلمێکی پیشاندا کە باس لە کردەوەکانی ئەڵمانیای نازی دەکات.

وانەی ئەو رووداوە راستەقینە زۆر روون و ئاشکرایە...

لینکی پۆست 

زاڵبونی پەیوەندی لەسەر سەرکەوتن لەکار