لەسەر صدام حسینی نامەجید

زۆر سەیرم بەو گەمژانە دێت کە ستایشی صدام حسین دەکەن بەڕۆژ و بەشەو. دەزانن، ئەو زیانەی صدام حسین بە ژینگەی گۆی زەوی گەیاندوە لە زیانی هەر سێ گەورەترین دیکتاتۆر و خوینمژی جیهانی وەک هیتلەر و ستالین و ماو بەیەکەوە گەورەترە. وشککردنی زۆنگاوەکانی باشوری عیراق گەورەترین وشککردنی بەمەبەست بووە لە مێژووی هەموو مرۆڤایەتی کەبەسەر بارستایەکی ئاو هاتبێت؟ دەریاچەی ئۆرال لەچاو ئەو کارەساتە هیچ نیە چونکە ریگەی لە ملیۆنەها باڵندەی کۆچەر گۆری و بە ملیۆنەها توشی لەناوچوون بوون. دەزانن، گەورەترین ئاگری دەستکرد لە میژووی هەموو مرۆڤایەتی لەسەر دەستی صدام حسین بو کە بەیکجار ٩٠٣ بیری نەوتی تەقاندەوە نەک ئاسمانی کویت، ئاسمانی هەموو ناوچەکەی رەش کرد. ملیۆنەها و ملیۆنەها تۆنی لە ژەهراویترین گازی بۆ بەرگی گۆی زەوی بەرەڵا کرد کە خاوینکردنەوە لێی پیویستی بە هەزەراها ساڵە. دەزانن پێش صدام حسین عیراو یەکەم وڵاتی بەرهەمهینانی خورما بوو، ئیستا لە لیستەکە هاتۆتە دەرەوە.

هەمووی بەلایەک و ئەو کەلتورەی کە بەجێیهێشت بەلایەکی تر. ئەو گەندەڵەیەی دەیبینن لە تەجاوزی بەرپرسەکان، بناغەداریژەرەکەی صدام حسین و دارودەستەکەی بوو. ئەو صدام حسینە کەلتوری تاکی لە کەسەێکی بەرپرستر گۆری بۆ مرۆڤی چلێس و چاو لە خیانەت و دزی. کەلتوری ئەو صدام حسینەیە کە یەکیتی و پارتی و نەوەی نوێ و ئیسلامیەکان ئیستا بەکاری دەهێنن لەوەی کۆپی قوصەی و عودەی و طەیاسین رمضان و عزت دوری و طارق عزیز و علی حسن مجید لەو حزبانە بە روونی دەبینیت بەس ئەوجارە بەناوی کوردی. کۆپی دەزگا ئەمنیەکانی وەک حرس جمهوری و حرس خاص و جیش شعبی و انضباط و امن و ...هتد لە سەرتاسەری عیراق دەبینی. هەر ئەو صدام حسینەش بوو کە ریگەی بەخۆی دا بە هەزارەها منداڵ بەزیندوویی زیندەبەچال بکات.

لەهیتلەر و ستالین خۆشبم، لە صدام حسین خۆشنابم کە پاسپۆرتەکەمی کردە دووەم خراپترین پاسپۆرت لەجیهان. توشی سێ گەورەترین جەنگی کردین. بووە هۆکاری ترسناکترین ئابلوقەی ئابووری لە جیهان لەسەر ئیمە. بووە هۆکاری هاتنی زمرەک لەگەندەڵ و مرۆڤی خراپ و فاشلەکانی ئەوروپا و ئەمریکا بۆ سەر کورسی دەسەڵات. ژینگەی هەموو عیراق لە بجوکترین گوندی هەتاکو بەغدای کردە زبڵ و کەلتوری جاشایەتی کردە نۆرمەکی ئاسایی لەلای تاک.

ئەوەی خوارەوەش یەکیک لەدەرەنجامەکانی بونی صدام حسینە ٢٣ ساڵ لەسەر حوکم کەئەو کارەساتەی بەسەر عیراق هینا. ئەگەر ئەو نەبوایە و کەسیکی بەرپرستری وەک ئەحمەد حسن بکر بوایە، سەرتاپای ئەو یاریە ترسناکە رووی نەدەدا. عیراق نەدەبووە گەندەڵترین وڵاتی جیهان. ئەو هەلەش بۆ ئەو شادزانە نەدەرەخسا بێنە سەر سوددەی دەسەڵات. هەرێمی کوردستان و عیراق بکەنە ئەو تەڕاتینە. کە کارەبای خۆیان ٢٤ کاتژمیریە و هی ئیمەش ٥ کاتژمیریە، ئەساسەکەی لە صدام حسین هات. ئەو لە قەسرەکان ئەوانیش هەر لە قەسرەکان. ئەوان لاسایی مامۆستایەک دەکەنەوە کەناوی صدام حسینە.

کەسیش ئیدعای ئەوە نەکات و بڵێت ئەو گەرمیە دیاردەکی جیهانیە لەبەر ئەوە ئاساییە. نەخێر! ستۆپ! ئاسایی نیە لە ١٥ گەرمترین شار لە جیهان ١٢ ی لە عیراق بیت. ئەگەر جیهانیە، با ٣ی لە عیراق بێت و ٣ی لە سعودیە، ٣ی لە بیابانی گەورە و ٣ی لەئیمارات و قطر بێت نەک ٨٠% لە عیراق بێت.

ترسناکترین پەتای کۆمەڵگە