لەسەر سەروپێ


دەگێڕنەوە کچێک لە ئەڵمانیا تازە شووی کردبوو. شەو و ڕۆژ باس باسی سەروپێ / گیپە بوو لەلای مێردەکەی. لەبەرئەوە رۆژێک مالە خەزوورانی داوەتکردبوو بەسەروپێ.

کە سەروپێ دێتە بەردەم ئەو ئەڵمانانە، سەریان لە ٤ پێچک، سەلکی مەڕ، زمان، دەرناچی دەڵێن، باشە ئەوە تێگەیشتین کە هەناوی مەرتان کوڵاندیەو لەجیاتی هین، برنجتان تێکردیە (ئەلمان بیتام قسەلەڕوو و رەقن). هەر هیچ نەبا لەبەر مەنزەرەکەی، ئەو زمان و سەلک و پێچکە ناشیرنانەتان تینەکردبا یان بەجیا داتان نابا و پێشانی ئیمەتان نەدابا؟!!بایی یەک ساڵ کۆلیسترۆلتان دەرخواردداین.

کچە هیچ وەلامی پێنابێت، تەنها ئەوە نەبی کە دایکی ئەوهای فێرکردیە. تەلەفۆن لۆ دایکی دەکات، دایکیشی دەڵیت وەڵا لەدایکی خۆی کەدەکاتە نەکی کچەی فێربووە. ئەویش تەلەفۆن لۆ دایکی دەکات، داپیرەحاجیش دەلێت، کچم جاران خەڵک زۆر هەژاربوو هیچ نەبوو بخۆین. لەبەر ئەوە خەڵک پێچک و سەریشیان دەکولاند و دەیانخوارد. بەوشێوەیە ئەوە دەبتە عادەت و ئەو عادەتەش کچە لەگەل خۆی دەیباتە ئەڵمانیا.

عیبرەت لە چیرۆکەکە: مرۆڤەکان هەندێک ڕەفتار بە میرات دەگرن و بەرزیان دەکەنەوە بەبێ ئەوەی لە هۆکاری ڕوودانیان بپرسن. کەزانیت شتێک هەلەیە، ئەگەر ٥٠٠ ساڵ خەڵک لەسەری رۆیشتبن، بوێربە و بپرسە.

Learn more

Start writing here...

چیرۆکی پڵینگ و کەر