لەسەر سەروەری عیراق

ئەرێ خوا هەڵدەگری لەهەر ١٠٠ دۆلارێک کەمن لەعیراق سەرفی دەکەم ٣٠،٠٠٠ دیناری

 بدەم بە ئێران و میحوەری ئێران؟


مندالێکیش لەعیراق دەزانێت کە نرخی دۆلار بۆ دانابەزێت


بۆچی کەس باسی ئەو زوڵمە مێژوییە ناکات؟


بۆچی ئێمە باجی هەڵسوکەوتی سیاسەتی ئیران و کۆمەلێک میلیشیای وەک حشد شعبی و حەماس و حزب اللە بدەین؟


ئێمە سودمەندین لەو بابەتە یان ئەوان؟


ئەوە پێشیلکاری سەروەری عیراق نیە کاتێک عیراقیەک دەچێتە بازار بۆ کرینی تیڤیەک بە ٢٠٠ دۆلار، ٦٠،٠٠٠ دینار باج بداتە ئێران؟


سەروەری عیراق لەکوێیە کاتێک ٢٠% ی هێزی کڕین لەهەر هاولاتیەک دادەماڵینی لەپێناو شەرێک کە شەڕی هاوڵاتیەکانی نیە؟!


دەپرسم: چ وڵاتێک ئامادەیە ئەو باجە بدات و بێدەنگ بێت؟



تەڵەی پرێستیژ