لەسەر سەلبیەت لەناو کۆمەڵگە

دەگێرنەوە کەوا یەکێک لە فەرمانرەواکان لە چین بەردێکی گەورەی لەسەر یەکێک لە ڕێگا سەرەکییەکان دانا. پاشان بە تەواوی دایخست. پاسەوانێکیشی دانا تا لە پشتی دارێکەوە سەیری بکات و لە کاردانەوەی خەڵک ئاگاداری بکاتەوە.

پیاوی یەکەم بەلایدا تێپەڕی، بازرگانێکی گەورەی شارۆچکەکە بوو. بە بێزارییەوە سەیری بەردەکەی دەکرد، بەبێ ئەوەی بزانێت ڕەخنەی لە دانانی دەگرت و نەیدەزانی کەوا فەرمانڕەوا بەردەکەی داناوە بۆیە ئەم بازرگانە بەدەوری بەردەکەدا سووڕایەوە و دەنگی بەرزکردەوە و وتی: دەچم گلەیی لەم بابەتە بکەم، هەرکەس ئەوەی کردبێت دەبێت سزا بدرێت..

پاشان کەسێکی تر بەلایدا تێپەڕی کە کاری بیناسازی بوو، بۆیە ئەو کارەی بازرگانەکەی دووبارەکردەوە، بەڵام دەنگی کەمتر بەرز بوو، چونکە لە وڵاتدا گرنگییەکی کەمتری هەبوو....

پاشان ٣ هاوڕێی گەنج پێکەوە تێپەڕین کەئەوان لە تەنیشت بەردەکەوە وەستان و گاڵتەیان بە دۆخی وڵاتەکەیان دەکرد و فەرمانرەوایان بە نەزان و گەمژە و ئاژاوەگێڕ وەسف دەکرد...

دوو ڕۆژ تێپەڕی تا جووتیارێکی ئاسایی لە چینی هەژار هات و بینی، بەڵام قسەی نەکرد. بەپەلە هاتە لای و قۆڵەکانی لە دەوری خۆی پێچایەوە، هەوڵیدا بە پاڵ دووری بخاتەوە. داوای یارمەتی لە هەر کەسێک دەکرد کە بەلایدا تێدەپەڕی. هەندێکی تریش ورەیان گرت و هاوکاریان کرد، بۆیە بەردەکەیان لە ڕێگاکە دوور خستەوە.

دوای ئەوەی بەردەکەی لابرد، سندوقێکی دۆزیەوە کە لە بۆشایی لە ژێر زەویدا هەڵکەندرابوو. لەم سندوقەدا پارچە کاغەزێک هەبوو کە پارچە زێڕی تێدابوو و پەیامێک تێیدا نووسرابوو: لە حاکمەوە بۆ ئەو کەسەی ئەم بەردە لادەبات:

ئەمە پاداشتێکە بۆ ئەو کەسە ئەرێنییەی کە دەستپێشخەری دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەک لەبری ئەوەی گلەیی لێبکات. سەیری دەوروبەرت بکە بزانە بەدەست چەند کێشەوە دەناڵێنین و دەتوانین بە ئاسانی چارەسەریان بکەین ئەگەر واز لە گلەیی بێنین و راستەوخۆ دەستبکەین بە چارەسەرکردن •••

لینکی پۆست

لەسەر موسی ئۆککام