شوانێک هەبوو لە ناوچەیەکی دوورە دەست مەڕەکانی دەلەوەڕاند.
لەناکاو ئۆتۆمبێلێکی لامبۆرگینی سەوزی تازە دەردەکەوێت و ڕاست لە لەناوەراست دەوستێت. شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە، گەنجێک بە قاتی بریۆنی و پێڵاوی سێروتی و چاویلکەی خۆری ڕەی بان و بینباخێکی YSL، دادەبەزێت و لێی دەپرسێت: 'ئەگەر پێشبینی بکەم چەند مەڕت هەیە، ئایا مەڕێکم دەدەیتێ؟'
شوانەکە سەیری گەنجەکە دەکات، پاشان سەیری مەڕەکانی دەکات کە بە ئاشتیانە دەلەوەڕێن (میگەلێکی گەورەیە) و بە هێمنی دەڵێت: 'باشە'.
گەنجەکە ئۆتۆمبێلە وەرزشییەکە وەستاندووە، دەفتەرەکەی بە مۆبایلەکەیەوە دەبەستێتەوە، دەچێتە سەر تۆڕی ئینتەرنێت بۆ گووگڵ ئێرث، هەروەها بە یارمەتی سیستەمی جی پی ئێس ناوچەکەی سکان دەکات، داتابەیسێک و ٦٠ پەرەگرافی ئێکسڵ بە هاوکیشەی بێشومار دەکاتەوە. لە کۆتاییدا ڕاپۆرتێکی ١٥٠ لاپەڕەیی لەسەر مینی پرینتەرە تەکنەلۆژیا بەرزەکەی چاپ دەکات و ڕوو لە شوانەکە دەکات و دەڵێت 'بەرێزتان لێرە بەتەواوی ١٥٨٦ مەڕتان هەیە'.
شوانەکە دەڵێت: ڕاستە! فەرموو مەڕێک هەڵبژێرە.
گەنجەکە مەڕێک دەبات و دەیخاتە ناو سندوقی بچووکی ئۆتۆمبێلە وەرزشییەکە.
شوانەکە سەیری دەکات و دەڵێت ئەگەر پیشەکەت پێشبینی بکەم، مەڕەکەم پێدەدەیتەوە؟
گەنجەکە لە وەڵامدا دەڵێت: دڵنیابە، بۆچی نا.
شوانەکە دەڵێت: تۆ ڕاوێژکاری بازرگانیت.
گەنجەکە: ڕاستە! چۆن ئەوە دەزانیت؟
شوانەکە دەڵێت: 'زۆر سادەیە،
یەکەم: هەرچەندە کەس تەلەفۆنی بۆ نەکردیت بەڵام هاتی.
دووەم: تۆ مەڕێکت دەوێت وەک پارەیەک بۆ ئەوەی شتێکم پێ بڵێی کە پێشتر دەیزانم.
سێیەمیش: بەراستی تۆ هیچ بیرۆکەیەکت نییە کە من چی دەکەم وا دەزانی لەکارەکەم سەرکەوتو نیم هەرچەندە زۆر زیاتر لەکارەکەم دەزانم کە پێشبینی دەکەیت.
چوارەمیش: بێزەحمەت لەگەڵ ئەو مەڕەی بردت، سەگەکەشم بدەوە!
in Posts