دەگێرنەوە باوکێک ٣ کوڕی هەبوو لەگەڵ ١٧ حوشتر وەک سەرمایە. لەسەرەمەرگ وەسیەتی بۆ هەرسێکیان کرد کەوا میراتی ١٧ حوشترەکە بەو شێوەیە دابەش بکەن.
کوڕی گەورە: نیوەی حوشترەکان
کوڕی ناوەنجی: سێیەکی حوشترەکان
کوڕی بچوک: نۆ یەکی حوشترەکان
بەمەرجی ئەوەی نابێت هیچ کامێکیان سەرببڕن یان بیانفرۆشن.
نیوەی ١٧= ٨.٥ حوشتر
سێیەکی ١٧= ٥.٦٦٦٧ حوشتر
نۆیەکی ١٧= ١.٨٨٨٩ حوشتر
کورەکان گۆش دامابون چۆن هیچ حوشترێک سەرنەبرن دەتوانن ئەو دابەشکردنە ئەنجام بدەن. دەچنە لای مەلایەک و کێشەکەی بۆ باس دەکەن.
مەلا زیرەک دەبێت و دەڵیت، زۆر ئاسانە. پێیان دەڵیت، من حوشترەکەی خۆم دەدەم بەئێوە. ئیستا ژمارەی حوشترەکان ١٨ەیە، وانیە؟!! هەر سیکیان دەڵین زۆر سوپاس مامۆستا، وایە.
ئیستا؛ نیوەی ١٨، نۆ حوشترە، بۆ کوری گەورە، پیرۆزت بێت. سێیەکی ١٨، شەش حوشترە، بۆکوری ناوەنجی، تۆش پیرۆزت بێت. نۆیەکی ١٨ ەش، ٢ حوشترە، تۆش پیرۆزت بێت. ٩+٦+٢=١٧! ئەی کوا حوشترەکەی خۆم؟! چیتان لێکرد؟! حوشترەکەم لیتان دەوێتەوە!!
لەگەڵ ڕیزم، حکومەت لەجێگەی ئەو ٣ کوڕە دابنێ و راوێژکار و شرۆفەکاری ئابوری و سیاسی، ئەوانەی دەستیان لەبۆ خنکاندنی کەرتی کاری بچوک و مام ناوەند بردووە و سەرکردەکان لەپیناو بەرژەوەندی خۆیان بەلاریدادەبەن، لەجیگەی مەلا دابنێ. کورەکان دەیانویست ١٧ حوشترەکە بەیەکسانی دابەش بکەن، مەلا هات و حوشترێکیشی بە فێل لێبردن و کێشەکە گەورەتربوو نەک چارەسەر کرا؛ چونکە لە دابەشی ١٦ ەش بەسەر ٣ و ٩، ناتوانی حوشتری تەواو لە بۆ کورە ناوەنجی و بچوکەکە دەربهێنی. تۆش کە باجێکی قورس دەخەیتە سەر کەرتی بچوک و مام ناوەند، ماکرۆئیکۆنۆمی دەخنکێنی و بیکاری چەندقات زیاد دەکەیت، سەری میللەتێک بەبەلاریدابردنی سەرکردەکان دەخەیتە قور، هیچ فەرقیکت نیە لەگەڵ مەلایە ساختەچیەکە.