بەبۆنەی ڕۆژی ١٦ی ئاب، رۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایەکی زۆر گەرم لەسەرجەم:
١ - پارتیە زەردەکان دەکەم کە لەسەر هەمان ڕیباز لایان نەدا، ئەوەش دەستخۆشی ناوێت
٢- لە پارتیە سەوزەکان دەکەم، کە لەسەر ئەو ڕیبازە کەمێک لایاندا و بەڵام بە هۆش خۆیان هاتنەوە و گەرانەوە سەر هەمان ڕیباز. هەربژین.
٣- لە پارتیە مۆرەکان دەکەم، کە جەماوەرێکی گەورەیان لەخشتە برد و دواتر فرۆشتیاننەوە. هەربژین.
٤- لە پارتیەکانی نەوەی نوێ دەکەم کە ئەوانیش مەرجەعێکیان لۆخۆیان دروستکردیە و دڵنیام لەسەر هەمان منوال دەبن و لە ئەلفەوە هەتاکو یاء وەک خۆی جیبەجێدەکەن. هەربژین.
٥- لەپارتیە بەدینەکان بەهەردو رەنگی نارنجی و وەنەوشەیی دەکەم، هەر لەسەر هەمان ڕیبازن بەڵام دەڵێن ئێمە لەوان خواناسترین. هەربژین.
٦- لەپارتیە شینەکانی کاکە حەمە و سەرجەم داروبەردی سیاسەتمەداری کورد.
بەڕاستی ئەمن تیناگەم لەبەرچی ئەو هەمووە ناوەتان لەخۆتان نایە. بگەرێنەوە سەرچاو راستەقینەکە. چونکە بلێن و نەڵین، ئیوە هەمووتان لەسەر هەمان ڕیبازن. پێتان خۆش بێت یاخود نا، بە سەوز و شین و مۆر و نارنجی و هەموتان هەمان مایندسێتتان هەیە. هەندەکتان لیبرالترن هەندێکتان خواناستر، ئەوە هیچ لە کرۆکی بابەتەکە ناگۆرێت.
هەتا تەیاری سێیەم لەناو یەکیتی دروست نەبێت و نەیگەرێنتەوە سەر هەمان یەکیتی ساڵی ١٩٧٦، هەموو پارتە سیاسیەکانی کوردستان پارتین بەس بەرەنگ و ناوی جیاواز.
گلەیی بێت کە ئیوە ئەو رۆژە ناکەنە رۆژیکی نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان. چاک چاک دەزانم کە زۆرێکتان لێم توڕە دەبن، بەڵام قسەی حەق هەر حەقە و بەراورد ناکرێت لەگەڵ موجامەلەی درۆ.